ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان به‌ده‌ست و بازووی كوردستانییه‌كان بونیات ده‌نرێته‌وه
05/09/2011 15:13
ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان به‌ده‌ست و بازووی كوردستانییه‌كان بونیات ده‌نرێته‌وه
نوسینی سه‌روه‌ر كه‌مال هاواری |
Friday, 29 October 2010 |
له‌م ژماره‌یه‌ی (ئابووری سیاسی)دا پێش ئه‌وه‌ی باس له‌بابه‌تێكی گرنگی تری ئابووری بكه‌ین، ده‌مه‌وێت ئاماژه به روَڵی كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ندیكایی و ئابووریناسی شاره‌زا بده‌م ،
كه‌به‌هۆی كاره‌ساتی ئۆتۆمبێله‌وه سه‌ندیكا و ئابووریناسانی كوردستان له‌ده‌ستیاندا، هه‌ڤاڵ ره‌حمان ئابووریناس و ڕۆژنامه‌نووس و كه‌سایه‌تی دیاری هه‌ولێر له‌سه‌رجه‌م بۆنه نه‌ته‌وه‌یی و ئابوورییه‌كاندا ئاماده‌یی هه‌بووه‌و جێگا ده‌ستی دیاربووه، له‌به‌رگریكردن له‌مافی گه‌لی كورد و دادگاییكردنی تاوانبارانی ئه‌نفال و جینۆساید له‌به‌غدا ڕۆڵێكی جوامێرانه‌ی هه‌بوو، یاد و مه‌راسیمه‌كانی یادكردنه‌وه‌ی شه‌هیدانی یه‌كی شوبات و هێنانه‌وه‌ی ڕووفاتی ئه‌نفالكراوه‌كانمان هه‌مووی نموونه‌یه‌كی دیاری كار و چالاكی ئه‌و ئابووریناسه‌ن، له‌بواری ئابووری دا له‌زۆربه‌ی سمینار و دیدار و چاوپێكه‌وتنه‌كاندا به‌به‌رده‌وام به‌سه‌رمایه‌ی مه‌عریفی خوَی ده‌وڵه‌مه‌ندی ده‌كرد، هه‌ڤاڵ ره‌حمان پاڵپشتی ڕۆژنامه‌نووسان و كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن بوو،ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكاو پێشتریش ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گوَڤاره‌كه‌مان بوو، جێگای به‌هه‌شت و گوَڕی پڕ نوور بێت، ئێمه‌ی ئابووریناسان به‌ڵێن دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌ڵگری ئه‌و زانست و خزمه‌ته‌ی هاولاَتییان و نه‌ته‌وه‌كه‌مان بین كه كه‌سایه‌تی وه‌كو كاكه هه‌ڤاڵ هه‌ڵگری په‌یامه‌كه‌ی بوو.
گه‌شه‌پێدانی ئابووری
گه‌شه‌پێدانی ئابووری ته‌نها به به‌رنامه و پلانی ئابوورییانه جێبه‌جێ ناكرێت، به‌ڵكو پێویسته وه‌زاره‌تی پلاندانان و داموده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانی دیكه له‌ناوخۆی وڵات‌دا تر به‌رنامه و كاری بۆ بكه‌ن، په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كان و پته‌وكردنی ڕێككه‌وتنامه و یاداشتنامه و گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی پێشكه‌وتووی دنیا به‌یه‌كێك له‌و خاڵ و بنه‌مایانه داده‌نرێت، كه‌ده‌كرێت چاره‌نووسی داهاتووی په‌یوه‌ندییه سیاسی و ئابوورییه‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه داڕێژێت. په‌ره‌پێدان و بونیادنانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌هاوكاری وڵاتانی پێشكه‌وتووی جیهان و به‌سوود وه‌رگرتن له‌سه‌رمایه و توانا‌و لێهاتوویی ئه‌و گه‌لانه و سوود وه‌رگرتن له‌ئه‌زموون و شاره‌زایی بیانی به‌یه‌كێك له‌و خاڵه گرنگانه داده‌نرێت كه‌ڕۆڵی له‌په‌ره‌پێدانی ئابووری و پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدان هه‌یه، به‌ڵام ئێمه‌ی ئابووریناسانی كوردستان ئه‌و تێڕوانین و بۆچوونه‌مان هه‌یه، كه‌ڕاسته شاره‌زایی بیانی و هاوكاری ده‌ره‌كی و ڕاكێشانی وه‌به‌رهێنانی بیانی رۆڵی له‌هه‌وڵه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و په‌ره‌پێدانی كوردستان و ئابوورییه‌كه‌ی هه‌یه، به‌ڵام ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان به‌ده‌ست و بازووی كوردستانییه‌كان بونیات ده‌نرێته‌وه.
ئابووریناسان ئه‌و ڕاستییه‌ش ده‌زانن كه‌چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی ئه‌و گرفتانه كات و توانایه‌كی ماددی و مه‌عریفی به‌رزی ده‌وێت، به‌رنامه و پلانی ئابوورییانه‌ی ده‌وێت، ناشكرێت بڵێین هیچ نه‌كراوه به‌ڵام له‌ئاست خواست و ئاواته‌كانماندا نییه، هه‌موو به‌رنامه و پلانه ئابوورییه‌كان و توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه زانستییه‌كان پێویستی به‌شاره‌زایی و پسپۆرایه‌تی ئابووریناسان هه‌یه، كه‌خۆشبه‌ختانه له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا توانرا ڕۆڵی چینی ئابووریناسان له‌ناوه‌ند و داموده‌زگا حكومی و تایبه‌ته‌كاندا دیار و له‌به‌رچاوبێت. له‌داهاتووشدا هه‌ربه و گڕوتینه هه‌وڵی ئاوه‌دانكردنه‌وه و بونیاتنانه‌وه‌ی ئابووری كوردستان ده‌ده‌ین، به‌ڵام زۆر گرنگه حكومه‌ت و به‌رپرسانی په‌یوه‌نداری دارایی و ئابووری و وه‌به‌رهێنان له‌ئاست ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی ئابووریناساندا بن، كه به‌گیانێكی دڵسۆزانه ڕوویان له ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و وه‌زاره‌تی دارایی و پلاندانان كردووه، پلاندانان یاخوود پلانی گه‌شه‌سه‌ندن‌و په‌ره‌پێدان ده‌بێت به‌شدارییه‌كی به‌رچاوی ئه‌م چین و توێژانه‌ی تێدا بێت: ( ماموَستا به‌ڕێزه‌كانی زانكوَو كه‌سایه‌تی شاره‌زاو به‌ئه‌زموون و ئه‌كادیمی زانستی ، رێكخراوه‌كانی كوَمه‌ڵگای مه‌ده‌نی – سه‌ندیكاو كوَمه‌ڵه‌و دامه‌زراوه‌ی ئابووری ناوخوَیی ... – نوێنه‌ری پارێزگاكان و شار‌و شاروچكه‌كان، لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی دیكه‌ی ئابووری له‌كوردستان له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌ت و یه‌كه ئیدارییه‌كانی دیكه...)،ئه‌ندامانی سه‌ندیكای ئابووریناسی كوردستان ئاماده‌ییان ده‌ربڕیووه بۆ خزمه‌تی كوردستان و ئابوورییه‌كه‌ی، گرنگه داموده‌زگاكانی حكومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ت ئابووریناس له‌شوێنی شیاوی خۆیدا دابنێن و ڕێز له‌شاره‌زایی و تێڕوانینه‌كانیان بگرن، هه‌رواش گرنگه هیچ پڕۆژه و كارێكی ئابووری و كشتوكاڵی و پیشه‌سازی و گه‌شتوگوزاری تێنه‌په‌ڕێنرێت تاوه‌كو دیراسه‌ی كه‌ڵكی ئابووری پڕۆژه‌كه له‌لایه‌ن كه‌سانی شاره‌زا و پڕۆفیشناڵی ئابوورییه‌وه له‌نووسینگه په‌یوه‌نداره‌كان ئه‌نجام درابێت و له‌سه‌ندیكای ئابووریناسی كوردستانیش په‌سه‌ند كرابێت، سه‌ندیكای ئابووریناسی كوردستان جگه له‌بایه‌خدان به‌تووێژی ئابووریناسان و بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری ڕۆشنبیری و كلتووری سه‌رمایه‌ی مه‌عریفی هه‌نگاوی به‌ره‌و مۆڵه‌تدان به‌دامه‌زراندنی نووسینگه‌ی ئاماده‌كردن‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌ڵكی ئابووری و سه‌نته‌ری ئابووری داوه له‌م بواره‌شدا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه و تائێستا زیاتر له (15) نووسینگه و سه‌نته‌ری ئابووری مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه، كه‌توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی سوودی ئابووری ده‌كه‌ن و له‌داهاتووشدا ئه‌م نووسینگه و سه‌نته‌رانه خزمه‌تی جۆراوجۆری ئابووری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، به‌دامه‌زراوكردنی سه‌نته‌ر و نووسینگه ئابوورییه‌كان هه‌نگاوێكی بوێرانه‌ی سه‌ندیكای ئابووریناسی كوردستان بوو، تاوه‌كو له‌داهاتوودا ڕۆڵیان له‌پرۆسه‌ی ئابووری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان دا هه‌بێت.
|
—————
Back