له ده‌زگا حكومییه‌كاندا پێویسته كۆمپانیای به‌توانا دابمه‌زرێت ! |
نوسینی ئه‌ندازیاری ڕاوێژكار محه‌مه‌د ئه‌مین هه‌ورامانی | |
Friday, 11 February 2011 | |
دامه‌زراندنی كومپانیای گشتی یان دامه‌زراوه‌ی خۆبژێن كارێكی زۆر سه‌رده‌میانه‌یه‌و گونجاوه له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردوستان بۆ زیاتر گه‌شه‌پێدان و بووژاندنه‌وه‌ی ئابووری
به‌پشت به‌ستن به‌توانای ستافی لێهاتووی ده‌زگاكان له ئابووریناس و ئه‌ندازیارو مافپه‌روه‌رو فاینه‌نس و ئیداری و ته‌كنیكی و هتد..، به‌مه‌رجێك یاسایه‌ك لایسنس و License ڕێپێدانی ئه‌رك و سنووری كاره‌كان و چاودێریكردنی و پڕۆفیشناڵتی ئه‌و كومپانیانه دیاری بكات به‌پشت به‌ستن به لێهاتوویی و توانای كارمه‌ندانی ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان، جگه‌له‌وه‌ی كه هه‌نگاوێكی باشیشه بۆ ده‌ربازبوون له كێشه زۆری و هه‌ڵاوسان و پۆلینكردنی كارمه‌ندانی ده‌زگا حكومیه‌كان.
ئه‌وه‌تا چه‌ند ساڵێك به‌سه‌ر ده‌رچوون و ڕاپه‌ڕاندنی یاسای وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستادا تێپه‌ڕی و هه‌نگاویش باشیش نراوه بۆ هاندانی وه‌به‌رهێنان به‌تایبه‌تیش له‌بواری نیشته‌جێكردن و بنیاتنانی ئوتێلی گه‌شتوگوزارو شاری نیشته‌جێ بوون و ئاپارتمان و زۆر بواری تر، گه‌وره‌ترین و به‌رچاوترین وه‌به‌رهێنانیش له بواری وزه‌و گه‌یاندن Telecommunicationدا كراوه كه به‌ته‌نها بواری به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌باو نه‌وت و غاز‌و چه‌ند كارگه‌یه‌كی چیمه‌نتۆو توانه‌وه‌ی ئاسن خۆی له چه‌ندان ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنان دواوه له پێنچ ساڵی ڕابردودا، وه‌هه‌روه‌ها ده‌یان و بگره سه‌دان كارگه‌ی تری جۆراوجۆر ئه‌نجام دراون له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رانه‌وه به‌تایبه‌تیش وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوخۆ. خۆشبه‌ختانه‌ش له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2010 وه گرنگێكی به‌رچاو به وه‌به‌رهێنانی بواری كشتوكاڵ و ئاودێری و پیشه‌سازیه خۆراكیه‌كان ده‌درێت، به‌لاَم ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه‌و به‌نده به‌باشی زانی بیكاته مانشێتی ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه‌یه كه هه‌نگاوه‌كان هه‌تا ئێستاش به‌یه‌ك ئاقاری سه‌ره‌كیدا چوون، ئه‌ویش هاندانی كه‌رتی تایبه‌ت و كومپانیاكانیه‌تی به ناوخۆ‌و بیانیه‌وه بۆ وه‌به‌رهێنان و پشتگیری كردنیان به دابینكردنی زه‌وی بۆ پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان و هه‌ندێك ئاسانكاری تر كه جێگای ستایشن به هاوكاریكردنی هه‌ردوو جۆره كومپانیاكانی ناوخۆ‌و بیانی له پڕۆسه‌كه‌و به‌تایبه‌تیش له دامه‌زراندنی كارگه‌ی هه‌مه‌جۆرو وه‌به‌رهێنانی تر له بواره جیاجیاكان وه‌ك له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌من پێدا و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی حكومه‌ت له وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكاندا، به‌لاَم به‌داخه‌وه خودی حكومه‌ت كه ببێت به لایه‌نێكی چالاك و مونافیسی وه‌به‌رهێنه‌ران به‌هۆی سه‌رچاوه مادی و مرۆییه‌كانیه‌وه به‌و جۆره‌ی كه پێویسته ڕووی نه‌داوه‌و هه‌وڵی دامه‌زراندنی كومپانیای سه‌ربه كه‌رتی گشتی یان تێكه‌ڵاو نه‌دراوه، كه ئه‌مه‌ش زیاتر ئه‌و پلان و پرینسیپانه به‌رجه‌سته ده‌كات كه كابینه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داویانه به‌ره‌و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌كان واته ( به موئه‌سه‌سساتكردنی حكومه‌ت ) دیاره ئاكتیڤ نه‌كردنی ئه‌م بواره له ساڵانی ڕابردودا چه‌ند هۆیه‌كی له‌پشته‌وه بوو وه‌ك لاوازی تواناكانی حكومه‌ت له ساڵانی ڕابردودا كه زۆر لایه‌نی جیاواز ده‌گرێته‌وه، له‌وانه: مرۆیی، مادی، ته‌كنیكی وه گرنگترینیشیان په‌یڕه‌ونه‌كردنی ئه‌و یاسا‌و ته‌شریعاتانه‌ی كه ده‌سه‌ڵات ده‌ده‌ن به دامه‌زراندنی كومپانیای حكومی یان تێكه‌ڵاو سه‌ر به‌ده‌زگا حكومیه‌كان وه‌ك ئه‌مڕۆ له سه‌رانسه‌ری وڵاتانی دونیادا په‌یڕه‌و كراوه، هۆی دووه‌میش ئه‌و شۆكه (shock) بوو له سه‌ره‌تای ساڵانی نه‌وه‌ته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابدوه‌وه كه داڕمانی كومپانیا حكومیه‌كانی گرته‌وه له وڵاتانی به ناو سۆشیالیستی ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵات ئه‌گه‌ر چی ئه‌و داڕمانه هه‌موو مه‌ڕافیقه‌كانی حكومه‌تی گرته‌وه نه‌ك ته‌نها كومپانیا حكومیه‌كان، وه ئێستاش جارێكی تر ئه‌و كومپانیایانه به‌هۆی ئه‌زموونی باش و دوور‌و درێژیان جارێكی‌تر هه‌ستانه‌وه سه‌ر پێ له‌ژێر ناو‌و لۆگۆی جیاوازدا وه ئێستا كاری خۆیان جێ به‌جێ ده‌كه‌ن چونكه ئه‌زموونی پڕاكتیكی كومپانیا له بزنێس و ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌كان زۆر به‌سوود تره له‌و ئه‌زموونه چاودێرییه‌ی ئێستای كارمه‌ندانی ده‌زگا حكومیه‌كان په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن. ئه‌مڕۆ سیاسه‌تی ئابووری ته‌ندروست ئه‌وه‌یه كه به یه‌ك دیدو ڕوئیاوه ده‌ڕوانێته هه‌ردوو كه‌رتی گشتی و State و تایبه‌ت Private به‌وه‌ی كه هه‌ردوو لا ته‌واكه‌ری یككترن بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵات و گه‌شه‌پێدانی ئابووی و دابینكردنی زۆرترین هه‌لی كار بۆ هاووڵاتیان له‌سه‌ر بناغه‌ی كێبڕكێی و دادپه‌ری دوور له دامه‌زراندنی مووچه‌خۆری بێكار له ده‌زگا حكومیه‌كاندا كه كێشه ئابووریه‌كانی ئاڵۆزتر كردوه‌و توانای كاركردنی لاوازكردوه، بۆیه پێویسته بیر له كاراكردنی ئه‌و مووچه‌خۆرانه بكرێته‌وه به‌وه‌ی كه ئه‌وانیش هه‌ست به خاوه‌ن كاری بكه‌ن و هانبدرێن بۆ ئه‌نجامدانی چالاكی جۆراوجۆر له چوارچێوه‌ی كار‌و چالاكی كومپانیاكاندا نه‌ك دانیشتن له ده‌زگاكاندا. ئاشكرایه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ خۆی بودجه‌ێیكی تایبه‌تی هه‌یه بۆ وه‌به‌رهێنان و ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌كان به‌ڵام هه‌ڵه‌ی گه‌وره ئه‌وه‌یه كه سه‌رجه‌م ئه‌م پڕۆژانه له‌ڕێگه‌ی كه‌رتی تایبه‌ته‌وه به‌ڕێژه‌ی (95%) ئه‌نجام ده‌درێن جگه‌له له هه‌ندێك پڕۆژه‌و كاری بچوك نه‌بێت كه له ڕێگه‌ی جێبه‌جێكردنی ڕاسته‌وخۆوه ( تنفیز مباشر) جێبه‌جێ ده‌كرێت له‌به‌ر نه‌بوونی كومپانیای حكومی، زۆر جاریش گله‌یی و گازانده ده‌كرێت ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی سپاردنی پڕۆژه‌كان به‌و كومپانیایانه‌و ڕێككه‌وتن له نێوان خودی خاوه‌ن كومپانیا مونافیسه‌كاندا بۆ به‌زاندنی نرخی خه‌مڵێنراوی پڕۆژه‌كان، له كاتێكدا كومپانیا حكومیه‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌ت و ده‌زگای په‌یوه‌ندار ئه‌گه‌ر هه‌بن ده‌توانن كێ بڕكێ ی كه‌رتی تایبه‌ت بكه‌ن له ڕێگه‌ی كومپانیاكانیه‌وه نه‌وه‌ك ته‌نها سه‌رپه‌رشتی و چاودێری له‌دووره‌وه بكه‌ن له‌ڕێگه‌ی ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت و پارێزگا‌و كارمه‌نده‌كانیانه‌وه، وه‌ناشكرێت هه‌تا هه‌تایه ئه‌م كارمه‌نده زۆرانه‌ی حكومه‌ت ته‌نها چاودێری پڕۆژه‌كان بن و نه‌توانن كێبڕكێی كومپانیا كانی كه‌رتی تایبه بكه‌ن بۆ چاككردنی كواڵتی كاره‌كان. لای كه‌س شاراوه نیه كه تواناكانی كه‌رتی تایبه‌ت له‌م ولاَته‌ی ئێمه‌دا سنوردارن به تایبه‌تیش سنورداری سه‌رچاوه مرۆییه‌كانیان و نه‌هێنانی ته‌كنۆلۆجیای سه‌رده‌م و پێشكه‌وتو كه ناسراوه به (BAT)- Best Available Technology به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه هه‌وڵی هاورده‌كردنی نزمترین جۆری ئامێر‌و ته‌كنۆلۆجیاو كاڵای هه‌رزان به‌ها ده‌ده‌ن له هه‌مان كاتیش‌دا زۆر جار كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت هانا بۆ ئه‌ندازیار و كارمه‌ندانی خودی ده‌زگاكانی حكومه‌ت ده‌به‌ن له هه‌ندێك بواردا كه ئه‌مه‌ش بۆخۆی كارێكی ناڕه‌وایه‌و به لێكترازانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان conflict of interest ناسراوه چونكه ئه‌و كارمه‌ندو ئه‌ندازیارانه بۆخۆیان نه‌خشه دانه‌رو چاودێرن له لایه‌ك ناشكرێت له‌گه‌ڵ لایه‌نی جێبه‌جێكه‌ریش بن، حكومه‌تیش بۆ خوی سه‌دان و بگره هه‌زاران كارمه‌ندی چالاكی هه‌یه كه‌جۆره‌ها خولی مه‌شق و ڕاهێنانیان بینیوه له ئاسته جیاجیاكان دا له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی وڵات و جگه له ئه‌زمونی جێبه‌جێكردن، له كاتێكدا كارمه‌ندانی كه‌رتی تایبه‌ت زۆر به ده‌گمه‌ن ئه‌م هه‌لانه‌یان بۆ ڕه‌خسابێت، به‌ڵكو زۆربه‌یان ته‌نها خاوه‌ن سه‌رمایه‌ن و به‌س ! وه هه‌ندێكیان له بناغه‌دا هیچ كارمه‌ندێكی دائیمیان نیه تایبه‌ت به كومپانیاكانیان به‌ڵكو پشت به كرێكار‌و كارمه‌نده كه‌م ئه‌زموون و بێكاره‌كانی بازار ده‌به‌ستن بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان وه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی نزمی و لاوازی له جۆری ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌كاندا، بۆیه له داهاتوودا دامه‌زراندنی كومپانیای حكومی كارێكی حه‌تمیه و ده‌شكرێت كومپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت به‌جۆرێك له جۆره‌كان كه به‌شدار و هاوكاربن به‌گوێره‌ی ئه‌زموونی خۆیان ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو لاو خودی ده‌زگاكانه له‌زۆر ڕوه‌وه به‌تایبه‌تیش ئابووری . بۆیه كه‌رتی حكومی گه‌ر ڕێكبخرێته‌وه به‌ده‌ركردنی یاسا‌و ته‌شریعی پێویست بۆ دامه‌زراندنی كومپانیا له زۆر بواردا سه‌ركه‌وت و ده‌بێت نه‌ك به‌م شێوه كلاسیكیه‌ی ئێستای ده‌زگاكانی حكومه‌ت كه هه‌یكه‌لی قه‌به‌و پۆستی تایبه‌ت كه له چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی و سه‌دان به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هه‌مه‌جۆری تر له گشت پارێزگا‌و شار‌و شارۆچكه‌كاندا كه ده‌یان و بگره سه‌دان هه‌زار كارمه‌ندیان له‌خۆ گرتوه...... ئه‌م هه‌یكه‌ل و ستراكتوره له ڕاستیدا پاشماوه‌ی پتر له نیو سه‌ده‌ی پێش ئێستایه كه ژماره‌ی كارمه‌نده‌كانی زۆر سنووردار بوه و هه‌روه‌ها ستراكتوری حكومه‌تانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستای وڵاتانی پێشكه‌وتو كه‌به‌رامبه‌ر هه‌ر وه‌زاره‌تێكی چالاك ده‌یان كومانیای حكومی هه‌یه بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاروباری ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌كان و كێبڕكێ و رێگه‌گرتن له كومپانیا لاواز‌و كه‌م تواناكان وه زۆرجایش ده‌كرێت كێبڕكێ له نێوان خودی كومپانیا حكومیه‌كاندا ڕووبدات . به گوێره‌ی ئه‌و ئامارانه‌ی كه بلاَوبوونه‌ته‌وه كه ئێستا نزیكه‌ی (70%) له‌سه‌دا حه‌فتای بودجه‌ی حكومی بۆ مووچه‌و خه‌رجیه‌كانی كارپێكردنی ئه‌و پڕۆژه‌و كارمه‌ندانه ته‌رخان كراوه‌و هه‌موویشی به‌زیاده‌وه سه‌رف ده‌كرێت، دیاره بارودۆخی ناسه‌قامگیری سیاسی عێراق هه‌میشه درێژه پێده‌رو ڕێگری چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌یه‌و هه‌ر بۆیه‌ش ساڵ له دوای ساڵ قورسایی زیاتر ده‌خاته سه‌ر بودجه‌ی حكومه‌ت، بۆیه پێوسته سنوورێك بۆ ئه‌م كێشه‌یه دابنرێت، ئه‌مه له لایه‌ك، به‌ڵام بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان كه به‌ڕێكوپێكی سه‌رف ناكرێت، له‌به‌ر لاوازی ئه‌دای كومپاناكانی كه‌رتی تایبه‌ت به‌هه‌ردوو به‌شی ناوخۆ‌و بیانی له ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌كان و دواكه‌وتنیان له‌م ساڵه‌وه بۆ ساڵی دواتر‌و دواتر ! وه هه‌روه‌ها له‌به‌ر نه‌بونی كێبڕكێی كومپانیای پڕۆفیشناڵ كه‌ده‌كرێت كومپانیای حكومی ئه‌م ڕۆڵه بگێڕێت، زۆر جاریش له به‌ر بیرۆكراسیه‌تی خودی ده‌زگاكان و پڕۆسه‌ی خاو‌و خلیچی ته‌نده‌ر بڵاوكردنه‌وه‌و سپاردنی كاره‌كان و بارمته‌و زۆر بیروكراسیه‌تی تر كه هه‌ندێك جار ماوه‌ی دواكه‌وتنی كاره‌كان ده‌گاته (6 بۆ 10 ) مانگ به‌تایبه‌تیش له نێوان ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ته‌كان و وه‌زاره‌تی دارایی كه بریارده‌ری كۆتاییه بۆ خه‌رجكردنی ساده‌ترین خه‌رجی كومپانیاكان !! لێره‌وه كومپانیای حكومی ڕۆڵی خۆی ده‌گێڕێت و له‌وانه‌یه ئه‌و بیرۆكراسه‌ته‌ی نه‌وێت و كاره‌كان به ئاسانتر بڕوات، هه‌ر بۆیه‌ش هه‌موو حكومه‌تێك یان وه‌زاره‌تێك كومپانیای تایبه‌تی خۆی هه‌یه له بواری پِۆفیشناڵتی كاره‌كانی ئه‌گه‌ر چی كه‌رتی تایبه‌ت زۆر جار به‌بێ هیچ ئه‌زموونێك پڕۆژه‌كانی پێ ده‌سپێررێت ....!! حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌تا ئێستا هه‌وڵی جدی دامه‌زراندی هیچ كۆمپانیاێكی حكومی نه‌داوه له بواره جیاجیاكاندا به تایبه‌تیش بۆ جێ به‌جێ كردنی پڕۆژه گرنگه‌كانی خودی حكومه‌ت و ده‌زگاكانی، له‌كاتێكدا له كۆنفڕانسی KCEDO كه به سه‌رپه‌رشتی جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌ت ئه‌نجامدرا له ساڵی 2008 بۆ ماوه‌ی 3 ڕۆژ له كۆشكی كۆنفڕانسه‌كانی شه‌هید م. سه‌عد عبدلله به‌ئاماده‌بونی سه‌دان ئه‌ندازیارو به‌ڵێنده‌رو مامۆستای زانكۆكان، یه‌كێك له ڕاسپارده‌و ئامانجه‌كان ئه‌و كۆنفڕانسه كاراكردنی ڕۆڵی ده‌زگاكانی حكومه‌ت بوو بۆ به‌ڕێوه‌بردن و ڕاوێژكاری جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان و بۆ هه‌ماهه‌نگی به‌ڵێنده‌ره‌كان و ئاسانكاری ڕاوێژكاری پڕۆژه‌كان به‌ڵام به‌داخه‌وه كارێكی ئه‌وتۆی بۆ نه‌كرا. له لایه‌كی تریشه‌وه هه‌زاران كۆمپانیای كه‌رتی تایبه‌ت كێبڕكێ ده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنی كاره‌كانی پڕۆژه‌كان له ده‌زگاكانی حكومه‌ت، له دونیای تازه‌دا و به تایبه‌تیش ئه‌و وولاَتانه‌ی كه ئێمه ده‌مانه‌وێت بیانگه‌ینێ له پێشكه‌وتن دا و سوود له ئه‌زموونیان وه‌رگرین وه‌ك نمونه‌ی كۆریای باشور: ئه‌وه‌تا ئه‌و حكومه‌ته خاوه‌نی هه‌زاران كۆمپانیای حكومی و تێكه‌ڵی (حكومی-ئه‌هلی) به‌ناوبانگه كه نه‌ك ته‌نها كێبڕكێ له‌گه‌ڵ كۆمپانیا تایبه‌ته‌كانی خۆیاندا ده‌كه‌ن به‌ڵكو كێبڕكێ ی كۆمپانیا جیهانیه‌كان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌كان له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌دا، خۆ ئه‌گه‌ر حكومه‌ت ده‌ست پێشخه‌ر نه‌بێت ئێستا به‌م هه‌موو كارمه‌ندو ئیمكاناته‌وه له‌دامه‌زراندنی كومپانیادا ، ئه‌ی كه‌واته كه‌ی حكومه‌تی كوردوستان ده‌بێته خاوه‌ن كومپانیا هه‌تا وه‌ك میلله‌تانی دونیا شانازیان پیوه بكات بۆ كێبڕكێ و ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌كان له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان. شتێكی ئاساییه كه هه‌ر حكومه‌تێك شانازی به توانا‌و چالاكی كومپانیاكانیه‌وه بكات بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كان چونكه هه‌میشه كومپانیا خه‌ڵكی چالاك ده‌یبات به‌ڕیوه‌و كارمه‌ندی كه‌م توانا‌و بێ ئه‌زموون جێگای نابێته‌وه ، به‌ڵام له‌بارودۆخی ئێستای عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا زۆر ئاساییه كه ده‌یان هه‌زار كارمه‌ندی بێكار له‌ده‌زگاكانی حكومه‌تدا مووچه وه‌رده‌گرن و هیچ كارێكیش ئه‌نجام ناده‌ن !!! . ئه‌زمونی چه‌ند ساڵه‌ی حكومڕانی ڕابردوومان و دواكه‌وتنی پڕۆژه‌كان له لایه‌ن كومپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی ده‌رخست كه توانای ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی (ناوخۆ و بیانی) كه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵا ده‌كه‌ین توانایان سنورداره و كۆمپانیای به‌توانا نه‌بووه كه كێبڕكێیان بكات بۆیه كاره‌كانیان پێ سپێراوه‌و هه‌ندێكیشیان دوای وه‌رگرتنی پێشینه‌ی پڕۆژه‌كان كاره‌كانیان به‌جێ هێشتوه یان دوایان خستوه ، بۆیه ئیتر كاتی ئه‌وه هاتووه كه حكومه‌ت له خودی وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكاندا له كادیره لێهاتووه‌كان كۆمپانیای حكومی دابمه‌زرێنێت به‌تایته‌تیش بواره‌كانی ڕاوێژكاری چونكه حكومه‌ت ئێستا خاوه‌ن بودجه‌ێكی وه‌به‌رهێنانه كه سالاَنه خۆی له سه‌دان ملیۆن دۆلار ده‌دات جگه له‌وه‌ش خاوه‌نی سه‌رچاوه‌یه‌كی مرۆیی باشه كه‌توانای زۆبه‌یان به‌ره‌و باشی ده‌ڕوات به‌هۆی مه‌شق و ڕاهێنانی به‌رده‌وامه‌وه له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات. لێره‌ش گله‌ییه‌كی زه‌ق دێته سه‌ر خودی حزبه سیاسیه‌كانی كوردستان كه خۆیان دامه‌زرێنه‌ری حكومه‌تن و هه‌وڵی زۆر جدیان داوه بۆ وه‌به‌رهێنان و دامه‌زراندنی كۆمپانیا بۆ خودی خۆیان و كه‌سوكاریان و ده‌زگا حیزبیه‌كانیان نه‌وه‌ك حكومه‌ت !!! وه ئه‌مه‌ش كارێكی پێچه‌وانه‌ی به‌ره‌و به موئه‌سه‌ساتی كردنی ده‌زگاكانی حكومه‌ته، دیاره دامه‌زراندنی كومپانیاو به‌ده‌ست هێنانی هه‌لی كار‌و بیزنێس مافێكی ڕه‌های هه‌ركه‌سێك یان گرۆپێكه له چوارچێوه‌ی یاسادا كه كومپانیا دامه‌زرێنن و وه‌به‌رهێنان بكه‌ن ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ی یاساكان نه‌بێت، به‌ڵام گرفته‌كه له‌وه‌یه بۆ حكومه‌ت ئه‌و مافه‌ی لێ زه‌وت كرابێت و نه‌یبێت، له‌كاتێكدا به‌شێك له كارمه‌ندانی حكومه‌تیش له كۆمپانیا ئه‌هلیه‌كاندا كار ده‌كه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی حكومه‌ت كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسا‌و ڕێنماییه‌كانه !! ئاخۆ بۆچی كه‌س و حزب و گروپه‌كان كومپانیاو ده‌زگای وه‌به‌رهێنانی هه‌بێت و حكومه‌ت نا..!! ئایا ئه‌مه چۆن لێك ده‌درێته‌وه و بۆچ ده‌زگا زه‌به‌لاحه‌كانی حكومه‌تیش به كارمه‌نده له‌بن نه‌هاتوه‌كانی خۆیان ناتوانن كومپانیا ببه‌ن به‌ڕێوه‌و و كێبڕكێی كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌تی پێ بكه‌ن كه ده‌بنه هۆی دواكه‌وتنی پڕۆژه‌كان وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا . دامه‌زراندنی كۆمپانیای حكومی یان پشكداری له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گه‌ڕانه‌وه نیه بۆ سیسته‌می سۆشیالیستی به‌ڵكو باشتر گێڕانی ڕۆلی حكومه‌ته به توانا ماددی و مرۆییه‌كانیه‌وه بۆ به ئاكتیڤكردنی پڕۆژه‌كان و كۆنترۆڵی بازاڕِو سه‌رمایه‌كان به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌م قه‌یرانه دارایی و ئابوریه‌ی جیهانی كه بوه‌ته مشتومڕی سیاسه‌ته‌وان و ئابوری‌ناسان له به ئاكتیفكردنی ڕۆڵی حكومه‌ته‌كان به كۆنترۆڵ و چاودێریكردنی كومپانیاو بانك و سه‌رچاوه داراییه‌كان. دوا ڕاپۆرتی بانكی جیهانی وا پێشان ده‌دات كه بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی عێڕاق به‌گشتی 36% ی سه‌رف نه‌كراوه دیاره هۆكاره‌كان زۆرن له‌وانه بواری ئاسایش و لاوازی توانای وه‌به‌رهێنه‌ران و سه‌رچاوه مرۆییه‌كان چونكه زۆربه‌ی كۆمپانیا چالاَك و گه‌وره جیهانیه‌كان ئاماده‌نین كه كاربه‌كه‌ن له عێڕاق به‌گشتی، كه‌واته ڕۆلی حكومه‌ت لێره‌دا زۆر گرنگه به‌تایبه‌تی ڕۆلی دارایی و مرۆیی و بوونی به به‌شێكی ئاكتیڤ له پڕۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان نه‌وه‌ك ته‌نها چاو‌دێر له‌دووره‌وه!!. ئه‌م ولاَته پێویستی به خزمه‌تگوزاریه‌كان و پڕۆژه‌ی جۆراوجۆره له‌كاتێكدا بودجه‌و پڕۆژه‌كانی له ساڵێكه‌وه بۆ ساڵی ئایینده ده‌گوازرێته‌وه بودجه‌كه‌ی تریش (بودجه‌ی كارپێكردن) كه مووچه و نه‌سریه‌ی كارپێكردنه به زیاده‌وه سه‌رف ده‌كرێت و زۆر جاریش له بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان بۆی سه‌رف ده‌كرێت !! ئه‌مه‌ش بۆخۆی نه‌هامه‌تیه و به‌بێ لێ پرسینه‌وه‌و ڕۆڵی چالاكی حكومه‌ت به پێداچوونه‌وه‌ی په‌یكه‌ری ده‌زگاكان بۆ ڕزگاربوون له زۆری و فراوانی پۆست و هه‌مه‌جۆری ده‌زگاكان، له زۆری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان.. هتد، به‌ڵكو دامه‌زراندن و بوژاندنه‌وه‌ی سیسته‌می كۆمپانیاكان وه‌كو ئێستا له وڵاتانی پێشكه‌وتودا په‌یڕه‌و ده‌كرێت، چونكه كارمه‌ندی كۆمپانیاكان له سه‌ر بناغه‌ی دۆزینه‌وه‌و ئه‌نجامدانی كار و له ڕێگه‌ی حه‌وافیز و گرێبه‌ستی پڕۆژه‌كان ده‌توانن كارمه‌ند و كرێكار دابمه‌زرێنن و پاره‌یان بۆ خه‌رج بكه‌ن به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ر كار‌و پڕۆژه‌یه‌ك نه‌ك له شێوه‌ی مووچه‌ی مانگانه‌و علاوه‌و ته‌رفیعی مسه‌وگه‌ری ساڵانه‌وه كه ئێستا حكومه‌ت په‌یڕه‌وی ده‌كات. |
—————