کاریگه‌ری ته‌كنه‌لۆجیای زانیارییه‌كان له‌سه‌ر گه‌شه‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری
نوسینی ئه‌ندازیار نه‌جات حه‌سه‌ن قه‌ره‌داغی | |
Monday, 11 July 2011 | |
سه‌ره‌تایه‌كی پێویست:
ته‌كنه‌لۆجیای زانیارییه‌كان یان (ئایتی) ئێستا بووه‌ته یه‌كێك له بواره كاریگه‌ره‌كانی نێو سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگاكانی جیهان، كۆمه‌ڵگای كوردیش یه‌كێكه له‌و
كۆمه‌ڵگایانه‌ی كه كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌مبواره زۆر به ئاشكرا به سه‌ریه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت.
لێره‌دا ئێمه ده‌مانه‌وێت له بوارێكی جیاواز له‌وه‌ی تا ئێستا قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه له‌م بابه‌ته بدوێین.. ده‌مانه‌وێت قسه له‌سه‌ر كاریگه‌رییه جیاوازه‌كانی ئایتی بكه‌ین له‌سه‌ر گه‌شه‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووری كوردستان‌و ئه‌وه بخه‌ینه روو كه تاچه‌ند ته‌كنه‌لۆجیای زانیارییه‌كان بووه‌ته بوارێكی كاریگه‌ر بۆ پێشڤه‌چوونی ئابووری له كوردستاندا.. سه‌ره‌تای بابه‌ته‌كه‌مان پێویستمان به پێناسێكی كورتی ته‌كنه‌لۆجیای زانیارییه‌كان هه‌یه، ته‌كنه‌لۆجیای زانیارییه‌كان بریتییه له هه‌ر ئامێرێك یان به‌رنامه‌یه‌ك كه له بواری كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت و به‌رهه‌مه جیاوازه‌كانی ئه‌و بواره‌دا كارێك به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێت.. واته ده‌توانین بڵێین ته‌كنه‌لۆجیای زانیارییه‌كان هه‌موو ئه‌و داهێنراوانه‌یه له هاردوێر و سۆفتوێر كه له یه‌كێك له بواره‌كانی ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رده‌مدا ده‌توانرێت كارێكی پێ ئه‌نجام بدرێت. ئێستا ته‌كنه‌لۆجیای زانیارییه‌كان چۆته هه‌موو بواره‌كانی ژیانه‌وه‌و ته‌نانه‌ت جه‌نگی وڵاتانیش ئێستا ئه‌و جه‌نگه ته‌قلیدییه‌ی جاران نییه، به‌ڵكو ئه‌و وڵاتانه‌ی ناتوانن ته‌كنه‌لۆجیا له جه‌نگدا به‌كار بهێنن هه‌ر زوو تووشی شكست ده‌بن له به‌رامبه‌ر نه‌یاره‌كانیاندا. له ساڵی 1995 (جاك دیلور) له راپۆرتێكدا بۆ رێكخراوی یونسكۆ ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه سه‌ده‌ی داهاتوو له بری پیشه‌سازی ته‌قلیدی ته‌كنه‌لۆجیای زانیارییه‌كان ده‌بێته رووی راسته‌قینه‌ی ئابووری وڵاتان.. خاڵێكی تر كه پێویسته لێره‌دا قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین ئه‌وه‌یه ئایا مه‌به‌ست له گه‌شه‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵایه‌تی چییه؟ له‌م بواره‌شدا ده‌توانین بڵێین گه‌شه‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵایه‌تی بریتییه له‌و ههوڵو كۆششانه‌ی به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی دیاریكراو ده‌درێت بۆ رێكخستنی توانا مرۆیی‌و ماددییه‌كانی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك بۆ به‌دیهێنانی داهاتێكی باشتر بۆ ئه‌ندامانی كۆمهڵگاو باشتركردنی بواره جیاوازه‌كانی ژیان‌و گه‌یاندنی كۆمه‌ڵگه به به‌رزترین ئاستی خۆشگوزه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی. ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش پرۆسه‌یه‌كی بهردهوامو نه‌وه‌ستاوه به‌ڵكو به‌رده‌وام لایه‌نه جیاوازه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵگا پێویستی به باشتر كردن هه‌یه، له هه‌ر جێگایه‌ك‌و كاتێكدا وه‌ستان له‌یه‌كێك له بواره‌كاندا روویدا ئه‌وا كۆمه‌ڵگا له‌و بواره‌دا به‌ره‌و دوا ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵایه‌تییه. په‌یوه‌ندی نێوان گه‌شه‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری: له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه زاراوه‌ی گه‌شه‌كردن یان گه‌شه‌سه‌ندن هاته نێو فه‌رهه‌نگی سیاسی وڵاتانه‌وه، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا زانایانی ئه‌و بواره وڵاتانیان دابه‌ش كرد بۆ وڵاتانی دواكه‌وتوو، وڵاتانی گه‌شه‌سه‌ندوو، وڵاتانی پێشكه‌وتوو.. لێره‌دا جێگای خۆیه‌تی ئاماژه به‌وه بده‌ین كه مه‌به‌ست له گه‌شه‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك باسمان كرد هه‌وڵدانه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی تاك، گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری هه‌وڵدانه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی داهاتی تاك و كۆمه‌ڵگا، لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌م دوو زاراوه‌یه له ئێستادا زۆر نزیكن له‌یه‌كه‌وه تا رادده‌ی لێكچوون‌و هه‌ردووكیان ده‌ڕژێنه یه‌ك بواره‌وه. هۆكاری ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری پێویستیه‌كی زۆری به گۆڕانكاری له توانا‌و بۆچوونه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌یه، تا وا له ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگا بكات ئاماده بن بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پێشكه‌وتنه ئابوورییانه‌ی دێنه پێشه‌وه هه‌روه‌ها كاراكته‌رێكی باش بن بۆ به‌رده‌وام بوونی. ته‌كنه‌لۆجیای زانیارییه‌كان و رۆڵی له گه‌شه‌سه‌ندندا: ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت باس له رۆڵی ته‌كنه‌لۆجیای زانیارییه‌كان بكه‌ین، ئه‌وا ئه‌وه‌نده به‌سه كه ئاوڕێك بده‌ینه‌وه له رابردوویه‌كی نزیك‌و چه‌ند ساڵێك بگه‌ڕێینه‌وه پاش، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی كۆتایی ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان بكه‌ین له‌م هه‌رێمه‌ی خۆماندا به روونی ئه‌وه‌مان دێته پێش چاو كه ئه‌وكات ژیان‌و گوزه‌رانی تاك، په‌یوه‌ندییه‌كان، ئاگاداربوون له رووداوه‌كان، ده‌ستكه‌وتنی سه‌رچاوه زانستییه‌كان، شێوازی ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵك چۆن بووه‌و ئێستاش چۆنه. له‌م سه‌رده‌مه‌دا له هه‌رێمی كوردستان به ئاشكرا هه‌ست به‌م جیاوازییه ده‌كه‌ین‌و به‌شی زۆری ئه‌و جیاوازییه‌ش كه له شێوازی ژیان‌و ره‌وتی پێشكه‌وتندا هاتۆته ئارا به هۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیای زانیارییه‌كان‌و فراوانبوونی بهكارهێنانیهوهیه، له‌م رووه‌یشه‌وه كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌مبواره زۆر باش به ئابووری وڵاتمانه‌وه دیاره، ته‌كنه‌لۆجیای زانیارییه‌كان بووه‌ته به‌شێكی كاریگه‌ر له ئابووری كوردستان.. ئه‌و ژماره زۆره‌ی سه‌نته‌ره‌كانی فرۆشتن‌و چاككردنی كۆمپیوته‌رو كۆمپانیاكانی بواری گهیاندنو خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئینته‌رنێت ژماره‌یه‌كی زۆر له كارمهندو ده‌ستی كاری له‌خۆ گرتووه كه به به‌راورد به ساڵانی كۆتایی سه‌ده‌ی رابردوو ئه‌مه بوارێكی گه‌وره‌ی له ئابووری وڵات پڕ كردۆته‌وه.. كه ئه‌گه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بكرێت ئه‌وا كاریگه‌رییه‌كانی زیاتر به‌ده‌ر ده‌كه‌ون. لێره‌دا ده‌توانین ئه‌و پرسیاره بكه‌ین ئایا كاریگه‌رییه‌كانی ته‌كنه‌لۆجیای زانیارییه‌كان له‌سه‌ر ئابووری هه‌رێمه‌كه‌مان چییه؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌بێت چه‌ند خاڵێك بخه‌ینه‌ڕوو: یه‌كه‌م : له بواری رۆشنبیری تاكدا: وه‌ك ئاشكرایه له سه‌رده‌می ئێستادا به‌هۆی ئامێره‌كانی ته‌كنه‌لۆجیای نوێوه كه خۆی له كه‌ناڵه ئاسمانییهكانو تۆڕی ئینتهرنێتو مۆبایل‌و زۆر بواری تردا ده‌بینێته‌وه جیهان هێنده بچووك بۆته‌وه كه زۆربه‌ی كات بۆ بیستنی هه‌واڵی رووداوێكی نێو شاره‌كه‌ی خۆت په‌نا ده‌به‌یته به‌ر كه‌ناڵێكی جیهانی كه به هه‌زاران كیلۆمه‌تر له شوێنی رووداوه‌كه‌وه دووره، یان به ته‌نها كلیكێك له‌سه‌ر كیبۆردی كۆمپویتهرهكهت ده‌یان بیروڕا له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌یت كه هه‌ریه‌كه‌و له كیشوه‌ر و وڵاتێكی ئه‌م سهرزهویهن.. ئه‌مانه هه‌موو وایان كردووه كه ئاستی رۆشنبیری تاكه‌كان به‌ڕادده‌یه‌كی باش به‌رز بێته‌وه‌و به‌وردی ئاگاداری گۆڕانكارییه‌كانی جیهان ببن‌و له شێوازی ژیانی گه‌لانی تر سوود وه‌رگرن.. ئه‌مه‌ش هۆكارێكی راسته‌وخۆیه بۆ هه‌وڵدان بۆ باشتركردنی ژیان‌و گوزه‌رانی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌و رازی نه‌بوون به ژیانێكی ساده و ساكار، به‌ڵكو هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی هیچ رۆژێكیان له رۆژی پێشووتر نه‌چێت، وه‌ك وتراوه (من استوی یوماه فهو مغبون). دووه‌م : له بواری دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كاردا: ته‌كنه‌لۆجیای زانیارییه‌كان ئاسانترین رێگایه بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ هه‌ر كه‌سێك، رۆژانه چه‌ندین راگهیاندنو ئاگاداری جیاواز ده‌بینین كه كۆمپانیا‌و دامه‌زراوه حكومی‌و ناحكومییه‌كان له كه‌ناڵه‌كان‌و سایته ئه‌لیكترۆنیه‌كاندا بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه‌و داوای پڕكردنه‌وه‌ی پۆستی جیاواز‌و كارمه‌ندی پێویست ده‌كه‌ن، كه داواكار ده‌توانێت هه‌ر له رێگه‌ی مۆبایله‌كه‌ی یان له رێگه‌ی ئیمه‌یڵ و ئینتهرنێتهكهیهوه زۆر به ئاسانی په‌یوه‌ندی بكات‌و كارێكی گونجاوی ده‌ست بكه‌وێت. ئه‌گه‌ر ئه‌م خاڵه به‌راورد بكه‌ین له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مانێكی پێشووتردا كاتێك له رۆژنامه‌یه‌كدا راگه‌یاندنێكی له‌وجۆره بڵاو ده‌بوویه‌وه، پاشانیش هه‌ركه‌سێك بۆ پێشكه‌شكردنی داواكارییه‌كه‌ی ده‌بووایه سه‌ردانی شوێنی كاره‌كه‌ی بكردایه كه جاری وا هه‌بوو هاتووچۆو سه‌فه‌رێكی چه‌ند رۆژه‌ی ده‌ویست، ئه‌وا ئه‌و جیاوازییه گه‌وره‌یه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه له رابردوو ئێستادا هاتووه‌ته دی. لێره‌دا ده‌توانین بڵێین ئه‌مه خاڵێكی گرنگه بۆ نه‌هێشتنی بێكاری‌و دۆزینه‌وه‌ی كاری گونجاو گه‌شه‌دان به ئابووری تاك و كۆمه‌ڵگه. سێیه‌م: له بواری دابینكردنی هه‌لی كاردا: ئه‌م خاڵه‌یان له ئێستادا له كوردستان زۆر به ڕوونی كاریگه‌رییه‌كانی دیار‌و ئاشكرایه، چه‌ندین كه‌ناڵی ئاسمانی كه هه‌ر یه‌كه‌یان سه‌دان كارمه‌ندی له‌خۆگرتووه، كۆمپانیاكانی مۆبایل كه هه‌زاران كارمه‌ند به ئاستی جیاجیا كاری تیادا ده‌كه‌ن، كۆمپانیاكانی بواری خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئینتهرنێتو گه‌یاندن كه هه‌ریه‌كه‌و ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌ندازیارو ته‌كنیكارو كه‌سانی جیاواز كاری تیادا ده‌كه‌ن، ئه‌مه جگه له سه‌نته‌ره‌كانی كۆمپیوته‌رو ئینتهرنێتو بازاڕه‌كانی فرۆشتن‌و چاككردنه‌وه‌ی كۆمپیوته‌رو ئامێره ته‌كنه‌لۆجیه‌كان له كوردستاندا. ئه‌م بوارانه‌ی باسكران رێژه‌یه‌كی زۆری ده‌ستی كاری له كوردستان له‌خۆ گرتووه‌و ئه‌وانه‌شی له‌م بواره‌دا كارده‌كه‌ن ئاستی بژێویان له‌چاو بواره‌كانی تری كاركردن زۆر له پێشه، هۆكاری ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه سه‌رجه‌م ئه‌م بوارانه به‌رده‌وام له بهرهوپێشچووندانو داخوازی هاوڵاتیان رۆژ به رۆژ بۆ خزمه‌تگوزارییه‌كانی ته‌كنه‌لۆجیای زانیارییه‌كان زیاد دهكاتو له به‌رامبه‌ریشدا داهاتی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌م بواره‌دا كار ده‌كه‌ن روو له زیادبوونه. ئه‌وه‌ی جێگای ئاماژه پێكردنه ده‌كرێت له كاتێكی تردا له شێوازی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانیانه‌دا به وردی ژماره‌و ئاستی بژێوی‌و رێژه‌ی سوودمه‌ندبوونی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌م بواره‌دا كارده‌كه‌ن به داتا‌و زانیاری زیاتر رونبكرێته‌وه . چواره‌م: له بواری گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی: دوای رونكردنه‌وه‌ی ئه‌و سێ خاڵه‌ی پێشوو وه به تێكهه‌ڵكێشكردنی ئه‌نجامی هه‌ر سێكیان ده‌كرێت بگه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ته‌كنه‌لۆجیای زانیارییه‌كان هۆكارێكی سه‌ره‌كییه له گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری كۆمه‌ڵگای كوردستان. ئێستا له كوردستاندا له منداڵێكی قوتابخانه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تیه‌وه سوودمه‌ند بووه له به‌شێك له ته‌كنه‌لۆجیاو رۆژانه چه‌ند كاتێكی دیاریكراوی هه‌یه بۆ فراونكردنی بیر‌و هزری به موتابه‌عه‌ی زنجیره كارتۆنیهكانو یاریه ئه‌لیكترۆنیه‌كان، له سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی خوێندنیشدا قوتابیان ده‌توانن جگه له مه‌نهه‌جی دیاریكراو له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه سه‌رچاوه زانستیه‌كان وهربگرنو له مه‌نهه‌جی پێشكه‌وتووی وڵاتانیش سوود وه‌ربگرن.. هه‌ر به‌هۆی ته‌كنه‌لۆجیای زانیارییه‌كانه‌وه ئێستا كۆمپانیاكان له رۆژێكدا ده ئه‌وه‌نده‌ی جاران كار دهكهنو به‌رهه‌میان هه‌یه، په‌یوه‌ندییه‌كانیان ئاسان بووه‌و تواناكانیان چه‌ند قات زیاد بووه. ئه‌وان ئێستا هه‌موویان خاوه‌نی وێبسایتی تایبه‌ت به خۆیانن‌و به‌رده‌وام له نوێترین بهرههمو گۆڕانكاریه‌كان ئاگادارن‌و له‌گه‌ڵیدا هه‌نگاو ده‌نێن، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ هاوبهشانو به‌شدارانیان له‌سه‌ر خهتنو راگۆڕینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌نجام ده‌ده‌ن. ئێستا زۆربه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه خاوه‌نی كۆمپیوته‌ری تایبهتو هێڵی ئینته‌رنێتی سه‌ربه‌خۆن، رۆژانه زۆر به ئاسانی له رێگای ئیمهیڵو سایته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه له‌سه‌ر هه‌موو مه‌سه‌له گرنگه‌كانی ژیانیان راگۆڕینه‌وه ئه‌نجام دهدهنو په‌یوه‌ندییه‌كانیان گرێ ده‌ده‌ن. ئه‌مانه هه‌موو پێكه‌وه وایان كردووه كه ئاستی بیركردنه‌وه‌ی تاك له ئاستێكی جیاوازتردا بێت‌و تێڕوانینی بۆ مه‌سه‌له جیاوازه‌كانی ژیان گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت. چه‌ند پێشنیارێك بۆ باشتركردنی كاریگه‌رییه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیای زانیارییه‌كان له كوردستاندا: 1-گرنگی دانی زیاتر به‌م بواره له پرۆگرامه‌كانی خوێندن و دانانی كه‌سانی پسپۆڕ‌و شاره‌زا له ناوه‌نده‌كانی خوێندن بۆ سه‌رپه‌رشتی زانستی قوتابیان‌و تێكه‌ڵاوكردنی به لایه‌نی ئابووری‌و شیكردنه‌وه‌ی سووده ئابورییه‌كانی بۆ خوێندكاران. 2-دروستكردنی سه‌نته‌رو ناوه‌ندی قازانج نه‌ویست بۆ گهنجانو لاوان بۆ تێكه‌ڵاوكردنیان به دنیای ته‌كنه‌لۆجیای زانیارییه‌كان‌و دوورخستنه‌وه‌یان له به‌كارهێنانی ئه‌م بواره ته‌نها بۆ كات به‌سه‌ر بردن، پاشان دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆیان به‌پێی ئه‌و بوارانه‌ی شاره‌زایی تێدا په‌یدا ده‌كه‌ن. 3-هاندانی كه‌رتی تایبه‌ت بۆ وه‌به‌رهێنانی زیاتر له بواری ته‌كنه‌لۆجیای زانیارییه‌كان‌و سوود وه‌رگرتن له توانا ناوخۆییه‌كانی كوردستان بۆ ئهمبوارهو كه‌مكردنه‌وه‌ی هێنانی كه‌سانی ده‌ره‌كی مه‌گه‌ر بۆ فێركردن‌و راهێنان. 4-كه‌رتی گشتی هه‌وڵی زیاتری به‌ره‌و پێشچوونی كارمه‌ندانی بدات به كردنه‌وه‌ی خولی جۆراوجۆر له‌م بواره گرنگه‌دا، بۆ سیستماتیك كردنی كاره‌كانی. 5-بواری ته‌كنه‌لۆجیای زانیارییه‌كان وه‌ك ده‌ستكه‌وتێكی گرنگی نه‌ته‌وه‌یی ته‌ماشا بكرێت‌و هه‌وڵبدرێت ساڵانه رێژه‌یه‌كی دیاریكراوی قوتابیان بنێردرێنه ده‌ره‌وه بۆ هێنانه‌وه‌ی بڕوانامه‌ی به‌رزو پسپۆڕی ورد له‌م بواره‌دا پاشان به‌كارهێنانی تواناكانیان له گه‌شه‌دان به ئابووری كوردستان‌و خزمه‌تكردن به داهاتووی وڵات. ده‌رئه‌نجام: له‌كۆتاییدا ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه له ئێستادا هه‌رێمی كوردستان رۆژ به‌رۆژ به‌ره‌و گه‌شه‌سه‌ندنێكی هه‌مه‌لایه‌نه هه‌نگاو ده‌نێت، ئه‌م گه‌شه‌سه‌ندنه زۆر بواری ژیانی گرتۆته‌وه، به‌ڵام ده‌كرێت بڵێین كه ته‌كنه‌لۆجیای زانیارییه‌كان به هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م بهرهوپێشچوونو گهشهسهندنهیهو، كاریگه‌ری ته‌كنه‌لۆجیای زانیارییه‌كان له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه جیاوازه‌كان به ئاشكرا دیاره. ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یبینین گه‌شه‌سه‌ندنێكی به‌رچاوو هه‌مه‌لایه‌نه‌یه له بهكارهێنانو سووده‌مه‌ند بوون له ته‌كنه‌لۆجیای زانیارییه‌كان، ئه‌گه‌ر بتوانرێت ئیداره بكرێت‌و له شوێنی خۆیدا خزمه‌تی پێبكرێت ئه‌وا رۆژ به‌رۆژ كاریگه‌رییه ئیجابیه‌كانی به‌هه‌موو لایه‌نه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه‌وه دیار ده‌بێت. سه‌رچاوه‌كان: 1- رۆژنامه‌ی (الوسگ) به‌حره‌ینی ژماره 228. 2- سیمینارێكی تایبه‌تی راگری كۆلێژی زانسته‌كانی كۆمپیوته‌ر له‌زانكۆی حه‌دیده، له سایتی زانكۆكه‌وه وه‌رگیراوه. 3-سایتی (www.grenc.com). |
—————