دەربارەى کۆلیجی کارگیری و ئابوری زانکۆی سلیمانی
كۆلێجی كارگێڕی و ئابووری
كۆلێجی كارگێڕی و ئابووری یه‌كێكه له‌كۆنترین كۆلێجه‌كانی زانكۆی سلێمانی ساڵی 1976 بۆ یه‌كه‌م جار دامه‌زراوه ، كه‌ئه‌مه‌ش دوای[ 8] ساڵ له دامه‌زراندنی زانكۆی سلێمانی له‌ساڵی 1968 .
وه له‌به‌ر ئه‌و بارودۆخه سیاسیه ناله‌باره‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌وكاته‌دا كه حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا فشارێكی زۆری خسته سه‌ری و له‌ئه‌نجامدا خوێندنی له‌زانكۆی سلێمانیدا ڕاگرت و پاشان له‌ساڵی 1981 گواستیه‌وه بۆ شاری هه‌ولێر.
وه‌له‌به‌ر گرنگی ئه‌م كۆلێجه له‌ساڵی 1999 جارێكی تر كرایه‌وه ، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندیه توند‌و تۆڵه‌ی كه‌به‌ژیانی كۆمه‌ڵگاوه گرێ ده‌دات و به‌شاده‌مارو میكانیزمی پێشخستنی هه‌موو بواره‌كانی ژیان داده‌نرێت .
كۆلێجی كارگێڕی و ئابووری یه‌كێكه له‌و كۆلێجانه‌ی كه په‌یوه‌ندیه‌كی ڕاسته‌وخۆی به كۆمه‌ڵگاوه هه‌یه ، هه‌ر بۆیه بایه‌خ ده‌دات به‌و گرفتانه‌ی كه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ستن به ژیانی خه‌ڵكه‌وه‌و لێیان ده‌كۆڵێته‌وه‌و هه‌وڵ ده‌دات چاره‌سه‌ری گونجاویان بۆ بدۆزێته‌وه به‌توێژینه‌وه‌ی زانستی و سمینارات وه به‌یه‌كێك له‌سه‌رچاوه هه‌ره گرنگه‌كانی نه‌خشه كێشانی داهاتووی كۆمه‌ڵگا داده‌نرێت .
شایانی باسه ئه‌م كۆلێجه له‌ماوه‌ی كه‌متر له [ سێ ] ساڵ دوای دامه‌زراندنی توانی به‌شداری بكات له پڕكردنه‌وه‌ی هه‌ندێ لایه‌نی كارگێڕی و ئابووری له هه‌رێمی كوردستاندا ، ئه‌ویش له‌ڕێ ی كردنه‌وه‌ی مه‌شقی كارگێڕی له دامه‌زراوه حكومیه‌كان به‌مه‌به‌ستی پێشخستنی تواناكانیان .
سه‌ره‌ڕای به‌شداری كردنێكی به‌رچاوی مامۆستایان له گفتوگۆ و شیكردنه‌وه‌ی زۆرێك له‌و لایه‌نه گرنگانه‌ی كه تایبه‌تن به‌ژیانی به‌ڕێوه‌بردن و ئابووریی خه‌ڵكه‌وه ، ئه‌مه‌ش له ڕێ ی توێژینه‌وه‌و چاوپێكه‌وتن له‌كه‌ناڵه جیاجیاكانی ڕاگه‌یاندن.
جێ ی باسه كه‌ئه‌م كۆلێجه له‌ساڵی(1999) دووباره كرایه‌وه ، به‌هه‌ردوو به‌شی (ئامار وئابوری ) ده‌ستی به‌كار كرده‌وه و دواتریش بۆ ساڵی خۆێندنی ( 2000- 2001 ) به‌شه‌كانی (ژمێریاری و كارگێڕی) كرانه‌وه .
ئامانجه‌كانی كۆلێج له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه كۆده‌بێته‌وه : ــ
1- پێگه‌یاندنی كادری به‌تواناو لێهاتووله بواره‌كانی (ئامار ، ئابوری ، ژمێریاری ، كارگێڕی) .
2- گرنگی دان به ئابووری هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بناغه‌ی زانستی له ڕێگای توێژینه‌وه زانستی و پێگه‌یاندنی كه‌سانی شاره‌زاو پسپۆڕ له بواری ئابوریی و ئامار و ژمێریاری وكارگێڕی به‌مه‌به‌ستی ڕێكخستن و پێشخستنی ده‌زگاكانی هه‌رێم .
3- دابین كردنی هه‌لومه‌رجی گونجاو بۆ ده‌رخستنی تواناكانی تاك به تایبه‌ت له‌و بوارانه‌ی كه به‌پێشبركێ وه‌رده‌گیرێن.