یه‌كێك له‌سیما دیاره‌كانی ئه‌مڕۆی جیهان كۆبونه‌وه‌ی زۆری دانیشتوانه له‌شاره‌كان و به‌شێكی زۆری شاره‌كان جه‌نجاڵی و قه‌ره‌باڵغیان پێوه دیاره ئه‌م دیارده‌یه سه‌ره‌تا
له‌وولاَته پێشكه‌وتوه‌كان سه‌ریهه‌ڵداو دواتر گواسترایه‌وه بۆ وولاَته دواكه‌وتوه‌كان , زیادبوونی هه‌رتاكێك له‌ڕاستیدا پێوستی به‌وه هه‌یه كه ئاماده‌كاری پێوستی بۆ بكرێت له‌بواری شوێنی نیشته‌جێ بوون و دابین كردنی پێداویسته ئابوریه‌كان بۆی. ئه‌مه له‌وولاَته پێشكه‌وتوه‌كان تاڕاده‌یه‌ك به‌رجه‌سته ده‌بێت به‌لاَم له‌ولاَته دواكه‌وتوه‌كان بوونیان نیه, گه‌شه‌ی له‌ڕابه‌ده‌ری شارنشینی له‌وولاَته دواكه‌وتوه‌كان ئه‌ركی زۆری خستۆته سه‌ر ده‌وڵه‌تان هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه ده‌بینیبن ئه‌م دیارده‌یه له‌سه‌ر ئاستی جیهانی و ناوخۆیی بۆته مایه‌ی هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر كردن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سالاَنه له‌لایه‌ن ڕێكخراوه جیهانی و ناوخۆیه‌كان ڕاپۆرتی له‌سه‌ر ئاماده‌ده‌كرێت و له‌هه‌وڵی به‌ئاگاهێنانه‌وه‌ی ئه‌م ولاَتانه‌ن كه ئه‌م دیارده‌یه به‌م شێوه‌یه بڕوات ئه‌وا ده‌رئه‌نجامی خراپی لێده‌كه‌وێته‌وه له‌بواری ئابووری و سیاسی و ئه‌منی و سه‌ربازی و كۆمه‌لایه‌تی ......هتد .
دیارده‌ی گه‌شه‌ی شارنشینی كاریگه‌ری له‌سه‌ر سه‌رجه‌م بواره‌كان هه‌یه به‌لاَم لێره‌دا كاریگه‌ری ئه‌م دیارده‌یه له‌سه‌ر لایه‌نی ئابووری ده‌خه‌ینه ڕوو ئه‌مه‌ش له‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه دابه‌شبوونی جوگرافیای پێگه شارنشینیه‌كان جگه‌له له‌زیادبوونیان ناڕێكه‌ی دابه‌ش بونیشیان كاریگه‌ریگه‌ریه‌كی به‌هێزی هه‌یه له‌سه‌ر ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی نێگه‌تیڤ له‌بواری ئابووری.
لێكۆڵینه‌وه هاوچه‌رخه‌كان ئاماژه به‌گرنگی په‌یوه‌ستكردنی جوگرافیای دانیشتوان ده‌كه‌ن به‌گرفته ئابوریه‌كان, ئه‌مه‌ش له‌میانی زانینی په‌یوه‌ندیییه‌كانی نێوان دانیشتوان و ده‌سهاتی نه‌ته‌وه‌یی و ده‌رامه‌ته‌كان و چالاكیه ئابووریه‌كان .
گه‌شه‌ی شارنشینی له‌سه‌ر ئاستی جیهان .
به‌ر له‌وه‌ی باس له‌گه‌شه‌ی شارنشینی بكه‌ین پێویسته ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه‌مه‌به‌ستمان له‌گه‌شه‌ی شارنینی بریتیه له زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتوانی شاره‌كان . واتا زۆربوونی نیشته‌جێ بوونی دانیشتوان له‌شاره‌كان , ئه‌مه‌ش له ئاكامی جیاوازیی ئابوری و كۆمه‌لاَیه‌تی و خزمه‌تگوزاری له نێوان شار. و گونددا و په‌ره‌سه‌ندنی شاره‌كان له‌بواره‌كانی ئابوری و كۆمه‌لاَیه‌تی و خزمه‌تگوزاریدا، سه‌نته‌ره‌كانی شارنشینی دووچاری بێ سه‌روبه‌ری گه‌شه‌ی شارنشینی بونه‌ته‌وه، له‌سه‌ره‌تادا وه‌كو كێشه‌یه‌ك له ئه‌وروپای خۆرئاواوه سه‌ری هه‌ڵدا و پاشان ورده ورده ئه‌مریكای باكوور و ئه‌وروپای رۆژهه‌لاَت و ئه‌مریكای باشوور و دواجاریش سه‌رتاسه‌ری جیهانی گرته‌وه. بۆیه ده‌بینین ئه‌مرۆ نزیكه‌ی (3ملیار كه‌س) له‌جیهاندا له شاره‌كان ده‌ژین، نزیكه‌ی (70%)ی ئه‌و ژماره‌یه‌ش كه‌وتونه‌ته ولاَته تازه گه‌شه‌سه‌ندووه‌كان. گه‌شه‌ی شارنشینی سوجێكی گرنگی پرۆگرامی لێكینه‌وه دیموگرافیه‌كان پیكدێنێ به‌تایبه‌تی كه‌ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی و ئیقیلمی و نیشتیمانی چه‌ندین پرسیاریان وروژاندوه وه‌ك ئایا تا چ ڕاده‌یه‌ك ئه‌و گه‌شه به‌رده‌وام ده‌بێت, سه‌رئه‌نجامه‌كه‌ی به‌چی ده‌گات ؟ نه‌خشه‌ی پێویست بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی چیه.
گه‌شه‌ی شارنیشینی له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا ده‌ركه‌وت و ئه‌م گه‌شه كردنه‌ش تاوه‌كو ئێستا به‌رده‌وامه هه‌روه‌ها له‌نێوان ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی تر جیاوازه یاخود له‌نێوان كیشوه‌ره‌كان جیاوازی هه‌یه به‌لاَم به‌گشتی له‌سه‌ر ئاستی جیهانی زیادبونی شارنیشان و به‌ره‌و هه‌ڵكشانه به‌جۆرێك له‌ماوه‌ی سالاَنی (1950- 2025)
ڕێژه‌ی شارنشینان له(29,3% )به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ (61,1%) ئه‌مه له‌خشته‌ی ژماره (1) نیشان دراوه.
خشته‌ی ژماره(1)
ڕێژه‌ی شارنیشی له‌سه‌ر ئاستی جیهان له ماوه‌ی سالاَنی (1950-2025)(%)
ناوچه 1950 1970 1995 2025
ئه‌فریقیا 14,7 23,0 34,4 53,8
ئه‌مریكای باكوور 63,9 73,8 76,3 84,8
ئه‌مریكای باشوور 41,6 57,4 74,2 84,7
ئاسیا 16,8 23,4 34,6 54,8
ئه‌وروپا 52,2 64,4 73,6 83,2
ئوسترالیا 61,6 70,8 70,3 74,9
جیهان 29,3 36,6 45,2 61,1
سه‌رچاوه : هریفه درمیناخ , میشال بیكویه , السكان والبیئه ,ترجمه جورجیت الحداد , عویدات للنشر والگباعه ,بیروت ,لبنان 2003,ص91
له‌سه‌یر كردنی خشته‌ی ژماره (1)دا ده‌رده‌كه‌وێت كه زیادبوونی ژماره‌ی شارنشینان به‌شێوه‌یه‌كی دیار به‌رزده‌بێته‌وه به‌پێی ئه‌م پێشبینیانه‌ی كه كراوه بۆ ساڵی (2025) ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ژماره‌ی دانیشتوانی گونده‌كان به‌ئاقاری چۆڵ بوون ده‌چێت ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نێگه‌تیڤی لێده‌كه‌وێته‌وه به‌تایبه‌تی بۆ وولاَته دواكه‌وتوه‌كان چونكه ئاماده‌كاری نیه بۆ دابین كردنی پێداویستیه‌كانی دانیشتوانی شاره‌كان , به‌جۆرێك ده‌كرێ بڵین كه گرفتی زۆر به‌دوا خوی‌دا ده‌هێنێ , جگه‌له‌مه زیادبوونی ژماره‌ی ئه‌و شارانه‌ی كه ژماره‌ی دانیشتوانانیان له ملیونێك كه‌س زیاتره سالاَنه له‌زیادبوون دایه , به‌جۆرێك له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م ژماره‌ی ئه‌و شارانه‌ی كه دانیشتوانیان ملێونه‌ك كه‌س بوو , (83) شاربوو به‌لاَم له‌ساڵی (1998) ژماره‌یان گه‌یشته (282) شار‌و به‌لاَم بۆساڵی (2015) واچاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئم شارانه ژماره‌یان بگاته (500) شار ,جگه‌له‌مه ئه‌و شارانه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانیان زیاتره له (10)ملیون كه‌س زیاتره, ساڵ له‌دوای ساڵ زیاتر ده‌بێت به‌جۆرێك له‌ساڵی (1970) له‌سه‌ر ئاستی جیهانی (11) شار هه‌بوون ئه‌مانیش ( بیونوس ئه‌یرس , له‌نده‌ن , لوس ئه‌نجلوس , نیویۆڕك , ئۆزاكا , پاریس , په‌كین , ڕیۆدیو جانیڕۆ ,ساوپاولۆ , شه‌نغه‌های , تۆكیۆ ) , ئه‌م ژماره‌یه واچاوه‌ڕوان ده‌كرێت بۆ ساڵی (2015) ببێت به(30) شاری زیاتر له ده‌ملیون كه‌س به‌به‌شێكی زۆری ده‌كه‌وێته وولاَتانی ئاسیا .
فاكته‌ره‌كانی گه‌شه‌ی شارنشینی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ دوو هۆكاری سه‌ره‌كی یه‌كه‌میان زیادبوونی سروشتی دوومیان زیادبوونی ناسروشتی كۆچ .
كرداری كۆچی به‌لێشاوی گوندنیشان بۆ شاره‌كان هاوبه‌شیه‌كی پله یه‌كی كردوه. ئه‌مه‌ش زیاتر له وولاَته‌تازه پێگه‌یشتوه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت,سه‌ده‌ی بیسته‌م داده‌نرێن یاخو ناو ده‌برێت , به سه‌ده‌ی شارنشینی , به‌شێكی زۆری دانیشتوانی شاره قه‌ڕباڵه‌كانی جیهان ده‌كه‌ونه وولاَته پێگه‌یشتوه‌كان ئه‌م زیادبوونه‌ش , له‌ئه‌نجامی كۆچی گوندشینان بوو بۆ شاره‌كان , ئه‌مه‌ش وای كردوه‌ئه‌م شارانه به‌شاری جه‌نجاڵ و هه‌ژار ده‌ربكه‌ون ,بۆنمونه ,شاره‌كانی (قاهیره , مه‌كسیكۆستی , ریودیوجانیڕۆ , مومبای وپه‌كین ).له‌سه‌ر ئاستی شاره گه‌وره‌كان له‌وولاَته تازه گه‌شه سه‌ندوه‌كان كوچی ناوخۆیی له‌گونده‌وه بۆشار 2/3ی دانیشتوانی شاره , ئه‌م گه‌شه‌یه‌ش به‌م جۆره له به‌رزبوونه‌وه‌دا بێت ئه‌وا واپێشبینی ده‌كرێت كه له‌كۆی (23)ی شاری گه‌وره (17) شاریان بكه‌ونه وولاَته گه‌شه‌سه‌ندوه‌كان جگه‌له‌مه زیادبونی سروشتی له‌شاره كان ڕۆڵێكی گرنگی هه‌یه, چونكه ئه‌م خه‌ڵكانه‌ی كه له‌گونده‌كانه‌وه دێن به‌هه‌مان بۆچوونیان كه‌له‌گونده‌كان هه‌یان بوه‌له شاره‌كانیش رێژه‌ی منداڵیان زۆره ئه‌مه‌ش دواجار كارده‌كاته سه‌ر زیادبوونی له‌دایك بوون, به‌گشتی له‌سه‌ر ئاستی جیهانی به‌هۆی پێشكه‌وتنی بواری ته‌ندروستی ڕێژه‌ی مردن له‌نێو مندالاَندا كه‌م بۆته‌وه, كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی مردن و زیادبوونی له‌دایك بوون , وای كردوه شاره‌كان لێوان لێوبن له‌دانیشتوان وله‌كۆتایدا ببنه بار به‌سه‌ر حكومه‌ت له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان لێره‌دا جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه گه‌شه‌ی شارنشینان چوَن كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ڕه‌وشی ئابووری چونكه نیشان دانی گرفتی زیادبوونی شارنشینی وه‌كو گرفتێكی ئابوری و كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌هه‌ده‌ردانی سه‌رمایه‌یه‌كی زۆر ده‌وڵه‌تان پێویستی به‌وه‌هه‌یه كه به‌دواداچون و توێژینه‌وه‌ی زۆری له‌سه‌ر بكرێت .
گه‌شه‌ی شارنشینی و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕه‌وشی ئابووری .
هه‌روه‌كو پێشوو تر ئاماژه‌مان پێدا زیابوونی گه‌شه‌ی شاره‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر سه‌رجه‌م بواره‌كان هه‌یه به‌تایبه‌تی له‌ڕووی ئابووری لێره‌دا له‌چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه ئه‌و كاریگه‌ریانه ده‌خه‌ینه ڕوو ئه‌وانیش بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه :.
1. گه‌شه‌ی شارنشینی له‌سه‌ر حسابی كه‌م بوونه‌وه‌ی ژماره‌ی گوندنیشان ڕووده‌دات , هه‌روه‌كو له‌پیشودا ئاماژه‌مان پێدا , به‌شێكی زۆری ئه‌م گه‌شه‌یه له‌ئه‌نجامی كۆچی ناوخۆ ڕووده‌دات واتا , كه‌م بوونه‌وه‌ی ژماره‌ی گوندنشیان و زیادبوونی شارنشینان , هه‌روه‌كو ئاشكرایه , هه‌رله‌كۆنه‌وه گونده‌كان سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی دابین كردنی خۆراكن بۆ شاره‌كان , له‌ده‌ست دان وكه‌م بوونه‌وه‌ی گوندنیشانن ئه‌ركێكی قورسی ئابووری ده‌خاته سه‌ر شانی حكومه‌ت , له‌پێناو دابین كردنی پێداویستیه خۆراكیه‌كیه‌كان , نه‌بوونی به‌رهه‌می خۆراكی ناوخۆ ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه سه‌رمایه‌یه‌كی زۆری حكومه‌ت گوزه‌ر ده‌كات بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنور‌و له‌باخه‌ڵی به‌شێك له‌وولاَته به‌رهه‌مداره‌كانی خۆراك ده‌گیرسێته‌وه , زۆر بوونی دانیشتوانی به‌كار به‌رو كه‌م بوونه‌وه‌ی به‌رهه‌م هێنان یه‌كێكه له‌و گرفتانه‌ی كه زۆربه‌ی وولاَتانی جیهان به‌ده‌ستیه ده‌ناڵێنن , به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه چونكه , نیشه‌جێ بوونی دانیشتوان له‌شاره‌كان , له‌ڕووی ئابوووریه‌وه , دووایی تری هه‌یه , له‌وه‌ی له‌پیا ده‌كردنی نیشه‌جێ كردنی دانیشتوان له‌شاره‌كان , بۆته هۆی ئه‌وه‌ی دانیشتوان بنه‌مای ئابووری خۆی له‌ده‌ست بدات , به‌تایبه‌تی بنه‌مای كشتوكاڵی ,ئه‌مه‌ش وای كردوه ببنه به‌كاربه‌ر , بۆ خۆراك چاویان له‌ده‌ره‌وه بێت , له‌به‌رئه‌وه گرنگترین كۆڵه‌كه‌ی ئابووری خۆیان له‌ده‌ست دا ئه‌ویش ئه‌منی خۆراكه . ئه‌ركی دابین كردنی خۆراك له شاره‌كان له‌ئه‌ستوی حكومه‌ت دایه , به‌وه‌ی كه باسمان كرد به‌شێكی زۆری دانیشتوان به‌كار به‌رن ئه‌مه‌ش به‌هه‌ده‌ر دانی سه‌رمایه‌ی زۆری لێده‌كه‌وێته‌وه, به‌جۆرێك دانیشتوانی شارێكی یه‌ك ملیون كه‌سی پێویستی به‌شێوه‌یه‌كی ناوه‌ندی ڕۆژانه پێویستیان به( 2000)ته‌ن خۆراك هه‌یه ئه‌م بڕه بۆ شارێكی یه‌ك ملیۆنی ئه‌ی بۆ ئه‌و شارانه‌ی كه ژماره‌یان ده‌گاته چه‌ندین ملیۆن ئه‌وا ئاستی به‌كارهێنانی خۆراك چه‌ند باره ده‌بێته‌وه ئه‌مه‌ش زیاتر ئه‌رك ده‌خاته سه‌ر حكومه‌ت له‌كاتێكدا به‌شێكی زۆری شاره گه‌وره‌كان ده‌كه‌ونه وولاَته تازه گه‌شه‌سه‌ندوه‌كان , حكومه‌ت به‌ته‌واوه‌تی ده‌ستی به‌سه‌ر دابین كردنی ئه‌م خۆراكه ڕاناگات بۆیه ده‌بینین زۆرترین ڕێژه‌ی هه‌ژاران ده‌كه‌ونه شاره گه‌وره‌كانی وولاَته تازه گه‌شه‌سه‌ندوه‌كان هه‌ره‌وه‌ها زۆرترین ڕێژه‌ی بێكاری و برسیه‌تیان تێدا كه‌ڵه كه بوه جگه‌له دابین كردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ش یه‌كێكه له‌و گرفتانه‌ی كه له‌ئه‌مڕۆ دا به‌دیارده‌كه‌وێت به‌تایبه‌تی له‌شاره‌كان قه‌یرانی كه‌می ئاو‌و دابین كردنی سه‌رچاوه‌ی ئاووی خوادنه‌وه ئه‌ركێكی قورسی ئابووری خستۆته سه‌ر شانی حكومه‌ت چونكه دانیشتوانی شارێكی یه‌ك ملیون كه‌سی پێویستی به‌شێوه‌یه‌كی ناوه‌ندی ڕۆژانه پێویستیان به( 265000)ته‌ن ئاو هه‌یه,ئه‌مه‌ش ئه‌ركێكی ئابووری زۆر ده‌خاته سه‌ر شانی حكومه‌ت و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان, جگه‌له مانه دابین كردنی خزمه‌ت گوزاریه جۆر به‌جۆره‌كان له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی شاره‌كان زیاده‌كات دابین كرنی ئه‌م خزمه‌ت گوزاریانه به‌فیڕۆدانی سه‌روه‌ت سامانێكی زۆره به‌تایبه‌تی له‌و كه‌رته خزمه‌ت گوزاریانه‌ی كه به‌رهه‌مهێن نین جگه‌له‌مه ناڕێكی و ناته‌واوی له دابین كردنی خزمه‌ت گوزاریه‌كان له‌وولاَته دواكه‌وتوه‌كان پاره‌یه‌كی زۆر به‌هه‌ده‌ر ده‌ڕوات, ئه‌مه یه‌كێكه له‌و گرفتانه‌ی كه‌به‌شێكی زۆری وولاَتانی جیهان به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن و له‌هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنیان دان. به‌لاَم به‌داخه‌وه له‌هه‌رێمی كوردستان شانازی به‌وه ده‌كرێت كه‌شاره‌كان به‌ره‌وه جه‌نجاڵی و قه‌ره‌باڵغی ده‌چن .
2. فراوان بونی بێسه‌رو به‌ری شاره‌كان و نه‌بوونی پلانێكی زانستی و پێشوه‌ختی بۆ ئه‌م فراوان بوونه یه‌كێكه له‌و گرفتانه‌ی كه له‌ڕووی ئابووریه‌وه زۆرترین گورزی ئابووری وه‌شاندوه به‌تایبه‌تی له‌وولاَته دواكه‌وتوه‌كان, چونكه هه‌روه‌كو ده‌زانرێت فراوان بوونی شاره‌كان له‌حسابی زه‌ویه‌كانی ده‌وربه‌ری به‌تایبه‌تی زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كان , كاریگه‌ریه‌كی زۆری هه‌یه له‌سه‌ر به‌فڕیۆدان و له‌ده‌ست چوونی به‌شێكی زۆری زه‌ویه به‌پیته‌كان و ئه‌مه‌ش دواجار كارده‌كاته سه‌ر كه‌م بوونه‌وه‌ی به‌رووبه‌می كشتوكاڵی, فراوان بوون و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی شاره‌كان ته‌نها ڕه‌هه‌ندی فراوان بوونی بیایه‌كان نیه , به‌ڵكو ئه‌م فراوان بوونه كاریگه‌ری زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر لایه‌نی ژیان و گۆرانی شێوازی ژیانی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاره‌كان
له‌ده‌ست دانی زه‌وی كشتوكاڵی له‌ئه‌مڕۆی جیهاندا داده‌نرێت به‌یه‌كێك له و گرفتانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كان ده‌بێته‌وه , له‌ئێستادا ناوده‌برێت به‌بیابانی بوونی شارنشینی واتا به‌شێكی زۆری زه‌ویه‌كان كه له‌سه‌ریان بینا ده‌كرێت هه‌مان حوكمی به‌یبابانی بوونیان هه‌یه ,چونكه ئه‌م زه‌ویانه جارێكی تر ناتوانرێت بخرێنه‌وه ناو خانه‌ی زه‌وی كشتوكاڵی .
3. فراوان بوون و گه‌شه‌كردنی شاره‌كان یه‌كێك له‌و گرفتانه به دواخۆیدا ده‌هێنێ كه به‌گرفتێكی جیهانی داده‌نرێت ئه‌ویش پیس بوونی ژینگه‌یه , به‌هه‌موو جۆره‌كانی پیس بوونی هه‌وای و ئاووی و خاكی له‌خۆده‌كرێت ئه‌مه‌ش ئه‌ركێكی زۆر ده‌خاته سه‌ر ده‌زگا به‌رپرسه‌كان بۆ پاك كردنه‌وه‌ی شاره‌كان و ئه‌مه‌ش تێچونێكی زۆری تێده‌چێت بگره زۆرجار نه‌خۆشی زۆر به‌دوایدا خۆیدا ده‌هێنی و ئه‌مه‌ش به‌هه‌مان شێوه سه‌رمایه‌كی زۆری حكومه‌ت به‌هه‌ده‌ر ده‌ڕوات بۆ چاره‌سه‌ر كردنی دانیشتوانی شاره‌كان ئه‌م نه‌خۆشیانه‌ی ئه‌مرۆ له‌شاره‌كاندا له‌پێشوتردا ڕێژه‌یان زۆر كه‌متر بوو بگره زۆربه‌یان هه‌ربوونیان نه‌بوو , ئه‌مه‌ش زیارتر به‌هۆی پیسبوونی ژیینگه‌وه‌یه , چونكه له‌شارێكی یه‌ك ملیون كه‌سی , ڕۆژانه (9500)ته‌ن سوته‌مه‌نی ده‌سوتێن هه‌روه‌ها (950)جۆر ماده‌یی ژه‌هراوی و كیمیایی و (500) ته‌ن پاشه‌ڕۆك پاشماوه‌یی مرۆیی لێده‌كه‌وێته‌وه. ئه‌گه‌ر ژماره‌ی دانیشتوانی شارێكی ملیوَنی ئه‌وه‌نده‌ی لێبكه‌وێته‌وه ئه‌وا بۆ شارێكی چه‌ند ملیۆنی زۆر زیاتر ده‌بێت , ئه‌مه‌ش ئه‌ركێكی ئابووری زۆر ده‌خاته سه‌ر حكومه‌ت له‌ڕووی ئابووری و بگره له‌ئێستادا كاره‌ساتێكی مرۆیی گه‌وره به‌ڕێوه‌یه به‌هۆی ئه‌م پیسبوونه‌وی هاوسه‌نگی ئاووهه‌وا به‌ره‌و گۆرانكاری ده‌ڕوات , جگه‌له‌مه كه‌م بوونه‌وه‌ی ڕووبه‌ری سه‌وزایی و زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كان ئه‌م بالاَنسه‌ی زیاتر به‌ره‌و لاسه‌نگی بردوه .
4.كۆبوونه‌وه‌ی زۆری دانیشتوان له‌شاره‌كان كاریگه‌ریه‌كی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه له‌سه‌ر زیادبوونی ڕێژه‌یی بێكاری له‌ناو شاره‌كان , درووست بوونی سوپایه‌ك له‌خه‌ڵكی بێكارو گه‌ڕان به‌دوای كار‌و نه‌بوونی كار كاریگه‌ریی سلبی ده‌بێت چونكه هه‌ڵكشانی ڕێژه‌یی بێكاریی له‌ئاكامدا ده‌بێته مایه‌یی داكه‌وتنی تاوانی هه‌مه‌جۆر و ته‌شه نه‌كردنی پاشا گه‌ردانی و بێ یاسایی, به‌مه‌ش به‌ره‌ی ناوخۆ له‌ڕووی سیاسی و ئابووریه‌وه به‌ره‌و خراپی ده‌چێت, له‌ڕووی ئابووریه‌وه حكومه‌ت سالاَنه پێویستی به‌وه هه‌یه سه‌رمایه‌كی زۆر خه‌رج بكات له‌پێناو پاراستنی ڕه‌وشی ئاسایشی ناوخۆیی شاره‌كان ودامه‌زراندنی ده‌زگای جۆراو جۆری ئه‌منی له‌پێناو كۆنتڕۆڵ كردنی شاره‌كان و هه‌روه‌ها دامه‌زراندنی ژماره‌یه‌كی زۆری كارمه‌ندنان له‌ده‌زگا ئه‌منیه‌كان و سه‌رف كردنی سه‌رمایه‌كی زۆر بۆ بن بڕكردنی كۆمه‌ڵێك تاوان و كاری نه‌شیاو كه‌له‌چوار چێوه‌ی شاره‌كان ئه‌نجام ده‌درێن , ئه‌مه‌ش دواجار كاریگه‌ریه‌كی زۆر خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر به‌هه‌ده‌ر دانی سه‌رمایه‌ی حكومه‌ت و تێكچوونی ڕه‌وشی ئابووری, هه‌موو ئه‌مانه له‌ئه‌نجامی گه‌شه‌ی شاره‌كانه‌وه سه‌ر هه‌ڵده‌دات چونكه به‌شێكی زۆری شاره‌كان تێكه‌ڵیه‌كی هه‌مه‌جۆری
له‌خه‌ڵك تێدا كۆده‌بێته‌وه ئه‌مه‌ش دواجار له‌زۆر بواردا به‌رۆكی حكومه‌ت ده‌گرن و هێوركردنه‌وه‌یان ئه‌ركێكی زۆری ده‌وێت, ئه‌مه‌ش له‌شاره‌كان به‌ئاشكرا به‌رچاو ده‌كه‌وێت.
له‌كۆتایدا ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه كه دیارده‌یی گه‌شه‌یی شارنشینی ده‌رئه‌نجامێكی خراپی له‌ڕووی ئابووری لێده‌كه‌وێته‌وه به‌جۆرێك ئه‌م زیادبوونه كاریگه‌ریی له‌سه‌رسه‌رجه‌م كایه ئابوویه‌كان هه‌یه, به‌تایبه‌تی له‌ولاَته تازه گه‌شه‌سه‌ندوه‌كان چونكه شاره‌كان به‌بێ پلانی به‌ره‌و گه‌شه كردن و له‌سه‌ر حسابی گونده‌كان و ئه‌مه‌ش دواجار قه‌یرانی جۆراو جۆر به‌دواخوَیدا ده‌هێنێ و سه‌ره‌نجام چاره‌سه‌ركردنیان زه‌حمه‌ت ده‌بێ و قوربانی یه‌كه‌میش خه‌ڵكه كۆچ كردوه‌كه‌و هه‌ژاره‌كه‌ده‌بێت .
سه‌رچاوه‌كان
1- عدنان السید حسین ,جێوگرافیای (ئابوری – دانیشتوان)ی جیهانی هاوچه‌رخ ,وه‌رگێرانی : فه‌رمان عبدالرحمن و محمد فاتح , زنجیره كتێبی ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م , سلێمانی , 2002 لاپه‌ڕه 130.
2- صالح سلیمان عبدالعچیم , تفریر حاله السكان العالمی (2007) الصادره عن صندوق الامم المتحده للسكان ,ص3.
3- خه‌لیل ئیسماعیل محه‌مه‌د ، شیكرده‌نه‌وه‌یه‌كی جوگرافیای دانیشتوانی سه‌نته‌ره شارستانیه‌كانی پارێزگای سلێمانی، گۆڤاری سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجی، ژماره(4)، ساڵی پێنجه‌م، سلێمانی، 1997لاپه‌ڕ7.
4- علی لبیب، جغرافیه السكان، گ2، الدار العربیه للعلوم، مگابع الدار العربیه للعلوم، بیروت، 2004،ص129.
5-. هریفه درمیناخ , میشال بیكویه , السكان والبیئه ,ترجمه جورجیت الحداد , عویدات للنشر والگباعه ,بیروت ,لبنان 2003,ص90 .
6- فوزی سهاونه سمحه و موسی عبوده، جغرافیه السكان، گ1، دار وائل للنشر و التوزیع، عمان-الاردن، 2003ص187-189.
7- عه‌بدولحه‌مید به‌رزنجی , دیارده‌ی شارنشینی له هه‌رێمی كوردستاندا , لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌لاَیه‌تیه, سه‌نته‌ری برایه‌تی ,ژماره (8),1998 , هه‌ولێر , لاپه‌ڕه .143
8- جه‌زا تۆفیق تاڵب ، بایه‌خی جیۆپۆله‌تیكی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان، بلاَوكراوه‌كانی سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجی كوردستان، چاپخانه‌ی دلێر، سلێمانی، 1999لاپه‌ڕه 129.
مامۆستا له‌كۆلیژی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان /ڕانیه
|