ژیانی ئابووری و نووسینه‌وه‌ی مێژووی ئابووری، یه‌كێك بووه له‌و ته‌وه‌ره گرنگانه‌ی كه به پێی پێویستی گرنگی و بایه‌خی پێ نه‌دراوه، ته‌نانه‌ت ئه‌و نووسه‌ر و مێژوونووس و
ئابووریناسانه‌ی هه‌ڵساون له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته وتار و لێكۆڵینه‌وه‌و كتێبیان نووسیوه، شاره‌زاییه‌كی ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته گرنگه نییه، گه‌ر بمانه‌وێت شاره‌زایی له مێژووی ئابووری كوردستانی عێراقمان هه‌بێت، سه‌باره‌ت به سه‌رچاوه مێژووییه‌كان و ئه‌و هۆكارانه‌ی وایانكردووه گرنگی به مێژووی ئابووری له هه‌رێمی كوردستان نه‌درێت، گفتۆگۆیه‌كمان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز پڕۆفیسۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر سازدا، كه هه‌ر دوو نامه‌ی دكتۆراكه‌ی له یه‌كێتی سۆڤێتی ئه‌وكات وه‌رگرتووه‌و تێیدا بایه‌خێكی زۆری به بواری ئابووری كوردستان داوه، كه تێیدا به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به مێژووی ئابووری كوردستان و عێراق كردووه، ته‌ئكیدی له‌سه‌ر سه‌رچاوه مێژووییه‌كان كرده‌وه به‌ڕێزی پێی وایه زانایان و ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد پێویسته بایه‌خێكی ڕاده‌به‌ده‌ر به مێژووی ئابووری بده‌ن و چیتر ئه‌م لایه‌نه پشتگۆێی نه‌خرێت .
* ده‌كرێ كورته باسێكمان سه‌باره‌ت به مێژووی ئابووری كوردستان و عێراق به گشتی بۆ باس بكه‌یت ؟
-له عێراق ئابووریناسی هه‌ڵـكه‌وتوو په‌یدابووه، یه‌كێك له‌وانه (د. سه‌لمان حه‌سه‌ن) ه، كه كتێبێكی هێجگار نازداری گه‌وره‌ی هه‌یه ده‌رباره‌ی ژیانی ئابووری له عێرقدا، هاتۆته سه‌ر ده‌ڤه‌ره‌كانی كوردستانیش له‌و بواره‌دا . له‌به‌ر ئه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر هه‌یه، ئێستا ته‌نها هه‌ر ئه‌وه‌مان له‌بیره ده‌نا زۆری تریش هه‌ن له‌و بواره‌دا خزمه‌تیان كردووه به ئابووری‌و مێژووی ئابووری عێراق و كوردستان . به‌ڵام كتێبه‌كه‌ی دكتۆر (سه‌لمان حه‌سه‌ن) زۆر به‌ناوبانگه و به سووده و زۆرێك له مێژونووسان پشتیان به‌و كتێبه به ستووه، كه پێموایه خه‌ڵـكی به‌غدایه و كتێبه‌كه‌ی به ناوی (الحیات أقتصادیه فی العراق) دوای شۆڕشی 14ی ته‌ممووزی 1958، پێم وایه له ساڵی 1961دا ئه‌و كتێبه‌ی چاپكردبێت، من له كتێبخانه‌كه‌مدا هه‌مه و شانازی به‌و كتێبه‌وه ده‌كه‌م، سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ بوو بۆ هه‌موو نوسینه‌كانی من، به تایبه‌تی بۆ نامه‌ی دكتۆراكانم، وه‌ك خۆت ده‌یزانی ئێستا كتێبخانه‌كه‌م له به‌رده‌ستدا نییه ده‌نا پێشانم ئه‌دان، كاتێك كتێبخانه‌كه‌م هاته به‌رده‌ست پشت به‌خوا ئه‌و كتێبه‌ت پێشان ئه‌ده‌م و زیاتر باس له بایه‌خ و گرنگی ده‌كه‌ین .
* مێژووی ئابووری كوردستان زۆر كه‌می له‌سه‌ر نووسراوه، ئایا سه‌رچاوه مێژووییه‌كان ئاماژه به مێژووی ئابووری ئه‌ده‌ن ؟
- به‌خته‌وه‌رم كه‌وا دیدارم له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌یت بۆ گۆڤاری ئابووری سیاسی، چونكه ئه‌وه یه‌كه‌مجاره دیدارم له‌گه‌ڵدا بكرێ بۆ گۆڤارێكی ئابووری، كه زانستی ئابووری یه‌كجار یه‌كجار بایه‌خی هه‌یه، ته‌نانه‌ت زانستی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ ئابووریدا كه (ته‌فاعول)ده‌كه‌ن ئه‌نجامه‌كه‌ی سیاسه‌ت ده‌رده‌چێت، له‌به‌رئه‌وه هه‌ردوو نامه‌ی دكتۆراكه‌م كه له یه‌كێتی سۆڤییه‌ت وه‌رم گرتووه بایه‌خ به ئابووری داوه، هه‌موو فه‌سڵی یه‌كه‌می هه‌ردوو نامه‌ی دكتۆراكه‌م له‌سه‌ر باری ئابووری كورد و كوردستانه، له باشووری كوردستان له ڕۆژگاری پادشایه‌تیدا له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و لایه‌نه هێجگار بایه‌خی هه‌یه و زۆر پێویسته كه بایه‌خی پێبدرێت، مێژوونووسان گه‌لێكیان به تایبه‌تی سۆڤیه‌تییه‌كان هی وه‌كو (لازه‌ریف و خالفین و میروسكی) و تادوایی، ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر كوردیان نووسیووه كورده‌كانی سۆڤیه‌ت وه‌ك (كوردۆیۆڤـ، جاسمی جلیل، د. جه‌لیلی جه‌لیل) هتد... هه‌موو ئه‌مانه نامه‌ی دكتۆرا و ماسته‌ره‌كه‌یان و وتاره‌كانیان و كتێبه‌كانیان زۆر بایه‌خیان داوه به مێژووی ئابووری كوردستان .
وه‌كو پێشتر ئاماژه‌م پێكرد مرۆڤیش پێویستی به نانه، ده‌بێ نانبخوات، له‌به‌ر ئه‌وه ئابووری په‌یدا ده‌بێت، كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ ژیانی ئابووریدا ده‌بن به هۆی ئه‌وه‌ی كه‌وا سیاسه‌ت دروست ببێت . ئێمه‌ی كورد یه‌كێكین له گه‌له كۆنه‌كانی ئه‌م جیهانه، كه له‌به‌ر ئه‌وه باوباپیرانی هه‌ره زوومان گه‌لێك بایه‌خیانداوه به ژیانی ئابووری، به دڵنیایه‌وه ده‌ڵێم ئاژه‌ڵ به‌خێوكردن بۆ یه‌كه‌مین جار مرۆڤی كورد ده‌ستیان پێ كردووه .
* پێت وانییه به په‌راوێز خستنی ئابووری له هه‌رێمی كوردستان هۆكارێك بووه، بۆ پشت گوێخستنی مێژووی ئابووری ؟
- پێویسته نه‌ك ڕه‌هبه‌رانی كورد بایه‌خ بده‌ن به‌لایه‌نی ئابووری، پێویسته زانایان و پسپۆڕانی كورد بایه‌خێكی زۆر گه‌وره بده‌ن به ئابووری و هه‌موو ساڵێك چه‌ند نامه‌یه‌كی ماسته‌ر و چه‌ند نامه‌یه‌كی دكتۆرا له‌سه‌ر بوار و ژیانی ئابووری بنوسرێ، ئه‌مه‌یش واتای ئه‌وه نابه‌خشێ كه من پاكانه بۆ ڕابه‌ره كورده‌كان ده‌كه‌م، نه‌خێر زانایانی كورد پێویسته بایه‌خێكی زۆر به‌م بواره بده‌ن، ده‌سه‌ڵاتیش ده‌بێ پشتی ئه‌و زانایانه بگرن و ده‌بێ هه‌موو پێداویستییه‌كی پاره و پول و كار ئاسانی و.. تادوایی، بۆیان مسۆگه‌ر بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌و ئه‌ركه پیرۆزه به باشی به‌جێ بگه‌یه‌نن، دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه كه پێویسته هه‌موو ساڵێ چه‌ند نامه‌یه‌كی دكتۆرا و ماسته‌ر بنووسرێ به تایبه‌تی له‌سه‌ر ژیانی ئابووری هه‌رێمی كوردستان له دێر زه‌مانه‌وه هه‌تاكو ئه‌مڕۆ .. لێره‌دا دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه كه پێویسته هه‌موو ساڵێك كۆمه‌ڵێك قوتابی بنێردرێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئیتر چ بۆ به‌ریتانیا بێت یا بۆ ئه‌مه‌ریكا و فه‌ره‌نسا و ڕووسیا بێ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌وا به چاوی خۆیان بیبینن ڕاده‌ی ئابووری ئه‌و وڵاتانه گه‌یشتووه به‌كوێ و، بۆ ئه‌وه‌ی باشترین نامه‌ی دكتۆرا یا ماسته‌ر بنووسن، كه گه‌ڕانه‌وه، وه‌ربگێردرێته‌وه بۆ سه‌ر زمانی كوردی، بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه و مانان كه‌ڵـكیان لێوه‌ربگرین .
*جیاوازی هه‌یه له ڕووی مێژووی ئابوورییه‌وه له نێوان ناوچه‌كانی بادینان و سۆران و شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر و كه‌ركوك ؟
- نه‌خێر .. ئابووری دیارده‌یه‌كی یه‌كگرتووه له‌به‌ر ئه‌وه چۆن جیاوازی ده‌بێت، هه‌ر كاتێك له دهۆك ده‌ستبكرێ به به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ كاتێك ده‌زانی به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌ست ده‌كه‌ن به به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ، ئه‌وه ژیانی ئابووری وه‌هایه و زۆر زوو ته‌شه‌نه ده‌كات، چونكه ژیانی خه‌ڵـكه‌كه له‌سه‌ر لایه‌نی ئابووری وه‌ستاوه، له‌سه‌ر پارووه نانه‌كه‌ی وه‌ستاوه، ئێستا له ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێرقدا ناڕه‌زاییه‌كی زۆر هه‌یه له‌لایه‌ن هه‌موویانه‌وه من له كه‌ناڵه (تی ڤی) یه‌كاندا ده‌یبینم یا له ڕۆژنامه عه‌ره‌بیه‌كاندا ده‌یخوێنمه‌وه هه‌موویان ناڵه ناڵیانه به ده‌ست ئابوورییه‌وه و ژیانێكی سه‌خت به‌سه‌ر ده‌به‌ن، ده‌ڵێن ئێمه چۆن به داهاتێكی سه‌د یا دووسه‌د هه‌زاری ده‌توانین خێزانێك بژیێنین هه‌تاكو سه‌ر .
* ئه‌ی چی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه نه‌مێنێ و بایه‌خی زیاتر به ئابووری بدرێت و، داهاتی خه‌ڵـكی زیاد بكرێ و ببوژێنرێته‌وه ؟
- ده‌بێت ده‌رگا بۆ كۆمپانیاكان و هه‌لی كار بكرێته‌وه، شتێكت بۆ بگێڕمه‌وه، له رۆژگاری پاشایه‌تیدا نووری سه‌عید له ساڵی 1952دا توانی كارێكی ئه‌و تۆ بكات كه نه‌وته‌كه دابه‌شبكات و به نیوه‌یی بێت له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی حكوومه‌تی به‌ریتانیا دا و فه‌ڕه‌سیه‌كاندا كه ئه‌م وڵاتانه پشكی خۆیان هه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایانه‌دا . ئه‌وه بوو بووه هۆی ئاوه‌دانییه‌كی زۆر زۆر له عێرقدا و (مجلس أعمار) دامه‌زرا، ئه‌و هه‌موو پڕۆژه گه‌ورانه دروستكرا به تایبه‌تی ئه‌و هه‌موو به‌نداوانه : سه‌دی دووكان، سه‌دی بێخمه، سه‌دی ده‌ربه‌ندیخان، هتد.. به‌م پڕۆژانه هه‌موو خه‌ڵـكی عێراق بوژانه‌وه، به‌ڵام سه‌ددام حوسێن به پێچه‌وانه‌وه هه‌موو نه‌وته‌كه‌ی خۆماڵیكرد، بۆ عێراق له سه‌دا سه‌د، به‌ڵام ده‌رئه‌نجامی ئه‌م كاره هه‌موو عێراق خه‌ریكبوو له‌برسان بمرن، ده‌رئه‌نجامی نه‌بوو .. ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی سه‌ددام له‌كوێ و ئه‌وه‌ی نووری سه‌عید له‌كوێ ! ساڵانی زوو كه نه‌وتی عێراق دابه‌شكرا له 5% ی ده‌درا به عێراق به‌ڵام له ساڵی 1952دا له 50% ده‌درا به عێراق ئه‌و هه‌موو پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه جێبه‌جێكران و ئه‌و هه‌موو ڕیگاوبانه دروستكران به شێوه‌ی تازه، گرنگی درا به هه‌موو كه‌رته‌كانی تری عێراق، كه‌واته ئه‌وه ڕاسته بۆ خزمه‌تی گه‌لی عێراق بووه .
* پێت وانییه مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كاتێك داهاتی نه‌وت به ده‌ست دیكتاتۆره‌وه بێت سوودی بۆ گه‌ل و نیشتیمان نابێت ؟
- بێگومان خۆماڵی كردنی نه‌وت كارێكی پیرۆزه و پێویست بوو، به‌ڵام به‌هه‌ڵه به‌كاریان هێنا، بۆ نموونه عێراقی په‌لكێشی جه‌نگی له به‌رانبه‌ر وڵاتی ئێران و په‌لاماردانی ده‌وڵه‌تی كوێت كرد، جگه له‌وه‌ش كه له دژی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد به‌كاریهێنا، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بوو، كه خه‌ڵـكی عێراق خه‌ریكبوو له‌برسان ده‌مردن، وێڕای هه‌موو كاولكارییه‌ك و ماڵوێرانی و كوشتن و بڕینێك . كه خه‌ڵـكی عێراق ساڵ به‌ساڵ به قۆناغێكی سه‌خت و دژواری ئابووریدا گوزه‌ریان ده‌كرد، به‌و جۆره‌ش خۆماڵیكردنی نه‌وت زیانی زیاتر بووه له سوود تا حزبی به‌عس ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتبوو، نه‌وت بووه مه‌ینه‌تی بۆ خه‌ڵـكی عێراق هه‌تا رووخانی ڕژێمی به‌عس له ساڵی 2003 دا . ئه‌گینا چی هه‌یه له خۆماڵی كردنی نه‌وت باشتر .. ئه‌گه‌ر بهاتایه پاره‌كه به پلان و به‌رنامه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك سه‌رف بكرایه بۆ خزمه‌تگوزاری و پڕۆژه و كه‌رته‌كانی خزمه‌تگه‌یاندن به گه‌لی عێراق به گشتی و بۆ ڕێگاوبان و به‌نداو دروستكردن و هتد... ئه‌وه خێر‌و سوودی ده‌بوو، به‌ڵام ئه‌وان هه‌موو پاره‌ی نه‌وته‌كه‌یان خه‌رج ده‌كرد له پرۆسه‌ی جه‌نگدا و بۆ كاروباری سه‌ربازی و شه‌ڕ فرۆشتن، به تایبه‌تی له دژی نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌كاریان ده‌هێنا .
* ئه‌و زووڵمه مێژووییه ئابورییانه چین كه له زه‌مه‌نه جیاوازه‌كانی مێژووی نزیكدا حكوومه‌تی عێراق به‌رانبه‌ر هه‌رێمی كوردستانی كردووه ؟
- ئه‌گه‌ر بنبڕی لایه‌نی ئابووری نه‌كات ئه‌ی ئه‌و چۆن ده‌توانێت نه‌ته‌وه‌ی كورد بتوێنێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر زیانێك به‌ر ژیانی ئابووری هه‌رێمی كوردستان كه‌وتبێت، سه‌ددام حوسێن و ده‌سته و دائیره‌كه‌ی په‌نایان بردۆته به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵـكه‌كه‌ی برسی بكه‌ن و ناچاربێت و ڕازی بێ به هه‌موو شتێك و به گواستنه‌وه‌ی بۆ باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق .
* ده‌كرێت كورته باسێكمان سه‌باره‌ت به ده‌ركه‌تن و په‌ره‌پێدانی نه‌وت بۆ بكه‌ی؟
- نه‌وت به‌ر له جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان له عێرقدا په‌یدا بوو، یه‌كه‌م وڵات كه نه‌وتی تیایدا ده‌ركه‌وت و به‌كارهێنرا وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه، دووه‌م وڵات عێراق و ئێرانه، له‌و دوانه‌دا نه‌وتی لێده‌رهێنراو كه‌ڵـكی لێوه‌رگیرا، له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه‌ڵـكی زۆری لێوه‌رگیرا... ئینجا یه‌ده‌كی نه‌وتی عێراق هێجگار هێجگار زۆره، نه‌ك ته‌نها له كه‌ركووك به‌ڵـكو له به‌سره و شاره‌كانی تری عێراق ئه‌وه‌تا له كوردستاندا به به‌رده‌وام نه‌وت ئه‌دۆزرێته‌وه و زۆرێك له كۆمپانیا بیانیه‌كان ڕوویان كردۆته كوردستان بۆ پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان و كاركردن ئه‌وانه‌یش زیاتر له‌به‌ر خاتری نه‌وتی كوردستانه، ئه‌و نه‌وته‌ی كه ئه‌دۆزرێته‌وه شۆڤینیه عه‌ره‌به‌كان كردوویانه به هه‌را به تایبه‌تی له‌م دواییانه‌دا، كه حوسێن شه‌هرستانی وه‌زیری نه‌وت بوو خۆشی لایه‌نێك بوو له دروستكردنی ئه‌م كێشانه . ده‌یویست به هه‌موو جۆرێ به‌ربه‌ست و كۆسپ دروست بكات له به‌رده‌م كۆمپانیا بیانیه‌كان تا ڕوو له كوردستان نه‌كه‌ن، یاخود نه‌هێڵن نه‌وتی كوردستان بهێنرێته ده‌ره‌وه، بۆیه نه‌یده هێڵاو ده‌بووه به‌شێك له كێشه‌كه چونكه كه‌سێكی شۆڤینییه و دوژمن به كورد بوو نه‌یده هێشت كورد ببێته خاوه‌ن نه‌وت، كه خۆشبه‌ختانه پیلانه‌كانی سه‌ری نه‌گرت .
وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێكرد له عێرقدا به ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ به‌ر له جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی نه‌وت دۆزرایه‌وه، وا بزانم له یه‌ك كاتدا له عێراق و ئێران‌دا دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵام نه‌وتی یه‌ده‌ك، له عێراق زۆرتره وه‌ك له ئێران‌دا، ته‌نانه‌ت نه‌وتی یه‌ده‌ك له كوردستان زۆر زۆر زیاتره وه‌ك له عێراق و ده‌ووروبه‌ری .
*كاركردن و هه‌لی كاری نوێ چۆن په‌ره‌ی سه‌ند له ساڵانی شه‌ست و حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو ؟
- له دوای شۆڕشی 14 ته‌مموز له عێراقدا و له كوردستان زۆر زۆر په‌ره‌ی سه‌ند، به ڕاستی شۆرشی 14ی ته‌مموز 1958 له‌و بواره‌دا به تایبه‌تی هه‌نگاوێكی زۆر گه‌وره بوو بۆ پێشه‌وه، كوردیش زۆر به گه‌رمی پێشوازی لێ‌كرد، هه‌ر چه‌نده دواتر كه‌مێك سستی تێكه‌وت به‌هۆی ئه‌وه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوولی 1961 به‌رپابوو، هه‌رچه‌نده خوالێخۆشبوو عه‌بدولـكه‌ریم قاسم خۆی بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و شۆڕشه به‌رپابكرێت . ئه‌گینا به‌ر له‌وه من قوتابی بووم بیرمه باری ئابوورییه‌كه زۆر به‌ره‌و پێشه‌وه چوو .. چونكه عێراق له ده‌سه‌ڵاتێك رزگاری بوو، كه ئه‌وه‌یش هۆكارێك بوو، ده‌سه‌ڵاتی به‌ریتانی بۆ ڕۆژگاری خۆی خراپ نه‌بوو، چونكه عێراق زۆر شت له به‌ریتانیاوه فێربوو، به‌ڵام كه ده‌سه‌ڵاتیان نه‌ما ئه‌وه هه‌نگاوێكی زۆر گه‌وره بوو بۆ پێشه‌وه ... بۆیه یه‌كه‌م لایه‌نی ئابووری عێراق، له‌یه‌ك دوو ساڵی دوای شۆرشی چوارده‌ی ته‌مموز 1958 زۆر به‌ره‌و پێشه‌وه چوو هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ناو زۆرێك كاری باشی ئه‌نجام دا .
* هێنانی ئه‌و كۆمپانیایانه بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ مه‌سه‌له‌ی بیره نه‌وته‌كان له‌م دۆخه‌دا زیانی زیاتره یان سوود ؟
- هێنانی ئه‌و كۆمپانیا بیانیانه كارێكی زۆر په‌سه‌نده و باشه هیچ زیانی نییه، خۆزگه خۆمان شاره‌زایان و پسپۆڕانی ئه‌وتۆمان هه‌بوایه خۆمان ئه‌م كاره‌مان بگرتایه ئه‌ستۆ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌بێ چی بكه‌ین، ناچارین په‌نا به‌رینه به‌ر كۆمپانیا و كه‌سانی پسپۆڕی بیانی، له مێژووی ده‌رهێنانی نه‌وتی زۆربه‌ی وڵاتانی جیهانیش هه‌ر وابووه .
* ئه‌م سیاسه‌ته كاردانه‌وه‌ی سلبی نابێ له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌مڕۆی كوردستان ؟
- دڵنیام كه كاردانه‌وه‌ی سلبی ده‌بێ، به‌ڵام له‌وه‌یش دڵنیام كه سه‌ركرده‌كانی كورد و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و كاره به به‌رنامه و پلان ئه‌نجام ئه‌ده‌ن و ئاگایان له خۆیانه و هه‌وڵ ئه‌ده‌ن كه ئه‌گه‌ر كاردانه‌وه‌ی سلبی هه‌بێ به هیچ جۆرێ ڕوونادات یاخود به زووترین كات و به‌زیره‌كانه چاره‌سه‌ری بكه‌ن، تۆ سه‌یری لینین، بكه كه شۆرشی ئۆكتۆبه‌ری كرد له ساڵی 1917پاش ماوه‌یه‌ك تێگه‌یی كه ئه‌و هه‌ڵه‌ی كردووه . چونكه له سه‌ره‌تای شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ردا ده‌رگاكان هه‌موویان داخران له‌به‌رده‌می كۆمپانیا بیانیه‌كاندا، ئه‌و له دوایدا سیاسه‌تێكی نوێی گرته‌به‌ر (new Polese economy) واتا سیاسه‌تێكی نوێی ئابووری، ده‌رگای به‌رنامه و سیاسه‌تی كرده‌وه به‌رانبه‌ر هه‌موو ئه‌و كۆمپانیا بیانیانه‌ی كه له ڕۆژگاری قه‌یسه‌ری ڕووسیا كاریان ده‌كرد، هه‌مووی كرده‌وه (نێپ N.E.P) .
* به‌ڕێزت باسێكت سه‌باره‌ت به به بازرگانی سه‌رمایه‌داری هه‌یه، ئایا ئه‌و باسه‌ت بیروبۆچوونی چه‌پی پێوه دیارنییه ؟ یا ئه‌و باسه له‌چی یه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ و ده‌كرێ باسێكمان بۆ بكه‌ی ؟
- من بڵێم چی ئه‌گه‌ر (ماركس و ئه‌نگلس و لینین) و ئه‌وانه بایه‌خیان به لایه‌نی ئابووری زۆر زۆر دابێ .. منیش له یه‌كێتی سۆڤیه‌ت ماوه‌ی ده ساڵ ماومه‌ته‌وه و دوو دكتۆرام وه‌رگرتووه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه كاریگه‌ری لێ كردووم، به‌ڵام یه‌كێكی وه‌ك زانای گه‌وره‌ی كورد (مه‌سعوود محه‌مه‌د) چه‌ند جارێك به‌خۆمی گووتووه : (كه‌مال ئه‌گه‌ر له من داوابكه‌ن كه (10) فه‌یله‌سوفی جیهانی هه‌ڵبژێرم یه‌كێكیان ماركس ده‌بێ .. هه‌تا دێته سه‌ر سێ هه‌ریه‌كێكیان ماركس هه‌ڵده‌بژێرم، خۆ ده‌زانی چه‌پڕه‌وه‌كان دوژمنایه‌تی خوالێخۆشبوو (مه‌سعوود محه‌مه‌د) یان ده‌ركرد، ئه‌و به‌و جۆره سه‌یری (كارڵ ماركس) ی ده‌كرد . كارڵ ماركس ئه‌گه‌ر بمایه هه‌تاكو سه‌ده‌ی بیسته‌م و سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌می بد یبایه به چاوی خۆی زۆر زۆر سه‌رنج و بیروبۆچوونه‌كانی ده‌گۆڕی له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌م شته تازانه‌ی كه ئێستا ئێمه ده‌یبینین، به نیسبه‌ت ئه‌وه‌وه نه‌بینراو بوو . كه‌واته توانی ته‌كانێك بدات به پرۆسه‌ی ئابووری له‌و وڵاته‌دا .
* خوێند نه‌وه‌ت بۆ قۆناغه‌كانی په‌ره‌سه‌ند نی ئابووری و كشتوكاڵی ده‌ره‌به‌گایه‌تی و سه‌رمایه‌داری و هتد.. چییه ؟
- ده‌بێ له هه‌موو شتێك په‌ند و وانه‌ی لێوه‌ربگرین، ئیتر ئایا له رۆژگاری ده‌ره‌به‌گایه‌تیدا بێت، له كاتێكدا كه مه‌شاعیری بیدائی هه‌بوو، ده‌ره‌به‌گایه‌تی خه‌ون بوو، خه‌ون بووه به‌نیسبه‌ت مرۆڤه‌وه كه ده‌ره‌به‌گایه‌تی سه‌ر ده‌كه‌وێ و دوای ئه‌وه كه گه‌نده‌ڵی تووشی ده‌ره‌به‌گایه‌تی ده‌بێته خه‌ونی مرۆڤـ، رژێمی سه‌رمایه‌داری ده‌بێت .. كه رژێمی سه‌رمایه‌داریش گه‌نده‌ڵ ده‌بێ خۆی رژێمی سه‌رمایه‌داری چونكه توانای زۆر زۆره هه‌وڵ ئه‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نه گه‌نده‌ڵانه چاره‌سه‌ر بكات، من به چاوی خۆم یه‌كێتی سۆڤیه‌تم دیووه، سویسراشم دیوو، له یه‌كێتی سۆڤیه‌ت سۆشیالیزم هه‌بوو، له سویسرا كه‌پیتالیزم هه‌بوو . كه‌پیتالیزمه‌كه‌ی سویسرا گه‌لێك باشتر بوو له سوشیالیزمه‌كه‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت، له‌به‌ر ئه‌وه زۆر له‌سه‌رمایه‌دارانی سویسرا ڕِایانده‌كرد بۆ وڵاتانی تر تا سه‌رمایه‌كه‌ی خۆیان ده‌برد به‌ڵـكوو ئه‌مه خودایه چاره‌سه‌رێكی خۆیان بكه‌ن و سه‌رمایه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ .
٭ وه‌ك له یه‌كێك له كتێبه‌كانتدا ئاماژه‌ت پێكردووه، كه بازرگانی (كۆسمۆپۆلیتی) واته بازرگانی نا نیشتمانی، ئاخۆ له چ هه‌لومه‌رجێكدا ئه‌م جۆره بازرگانانه بازاڕ قۆرخ ده‌كه‌ن؟ ئاخۆ ئه‌م بازرگانانه‌ی ئێستا ده‌چنه كام خانه‌ی سیفه‌تی بازرگانییه‌وه ؟
- جارێ بازاڕ بایه‌خی زۆری هه‌یه، له‌پێش هه‌موو شتێك‌دا ده‌بێت كه‌واته چی دێته پێشه‌وه (ئابووری)، كه كۆمه‌ڵ به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ ئابووریدا تێكه‌ڵ بوو (سیاسه‌ت) له‌دایك ده‌بێت، ئه‌و سێ كوچكه‌یه (معادله) هاوكێشه یه ده‌بێت مێژوونووس هه‌میشه بیگرێته به‌رچاو، من ده‌ڵێم نه‌ك بازرگانی كه بازرگان هه‌نگاوێكه بۆ پێشه‌وه له مێژوودا ده‌ڵێم ته‌نانه‌ت ده‌ره‌به‌گی كوردیش ڕۆڵی نیشتیمانی پێشكه‌وتنخوازی له خه‌باتی ڕزگاریخوازی كوردا بینیوه، چونكه دوژمنی كورد ویستویه‌تی ئه‌و ده‌ره‌به‌گه كورده‌ش له‌ناو به‌رێت بۆ ئه‌وه‌ی زه‌وی و زاره‌كه‌ی له‌ناو به‌رێت و داگیری بكات، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌ی له‌ناوبه‌رێت، ئێمه ده‌بێت له‌و سۆنگه‌یه‌وه سه‌یری ده‌ره‌به‌گ ئینجا بازرگان بكـه‌ین .
تۆ یه‌ك بازاڕیت بوو كاتێك ده‌زانی هه‌موو زاراوه كوردییه‌كان ده‌توێنه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی كه تۆ هه‌ستی پێ بكه‌یت، چونكه یه‌ك بازاڕی په‌یوه‌ندی زیاتر ده‌گه‌یه‌نێ له نێوانی ناوچه‌كانی وڵاته‌كه‌تدا .
بۆیه یه‌ك بازاڕی یه‌كجار پێویسته وه بایه‌خی كۆمه‌ڵایه‌تی و بایه‌خی زمانه‌وانی یه‌كجار زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه به‌لای منه‌وه، چونكه دوژمنی كورد تائێستا چاویان بڕیوه‌ته كوردستان، ئێستا به‌دوای ده‌رفه‌تێكدا ده‌گه‌ڕێن كه ئه‌م تاقیكردنه‌وه، ئه‌زموونه نوێیه‌ی ئێمه لێی بده‌ن و ڕه‌گ و ڕیشه‌ی ده‌ربهێنن . بۆیه هه‌موو ده‌سته‌و چین و توێژه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌چنه یه‌ك خانه‌وه ئه‌ویش خانه‌ی پێشكه‌وتنخوازو خانه‌ی كوردایه‌تییه .
* دوای ئه‌م باسه مێژووییه ئابوورییه پێت وانییه ئابووری له هه‌رێمی كوردستان به مێژووی سروشتی و ئاسایی خۆیدا تێپه‌ر نه‌بووه ؟ به هاوشێوه‌ی وڵاتانی رۆژئاوا ؟
- ئاخر ئێمه‌ش له رۆژئاواوه فێربووین و ئێستاش به‌رده‌وامین له‌وه‌دا كه ئێمه شاگردێكی رۆژئاوابین بۆ ئه‌وه‌ی لێیانه‌وه فێربین، كه‌س له زانایانی كورد و هیچ كه‌س له سه‌ركرده‌كانی كورد نكۆڵی له‌و ڕاستییه ناكه‌ن، ئه‌وه‌ش هیچ شوره‌ییه‌كی تێدانییه . من پێم گوتی په‌شیمان بووه له‌وه‌ی كه شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ری كردووه ؟ چونكه ئه‌و به‌پێی بۆچوونی ماركس ئه‌نگلس یا ده‌بوو له ئه‌ڵمانیا یا ده‌بوو ئینگلته‌را شۆڕشی سۆشیالیزمی بێت .
له‌به‌ر ئه‌وه كه كردی وایزانی سه‌رمایه‌داری خه‌ریكه له هه‌ردوو به‌ره‌ی جه‌نگدا یه‌كتر ده‌خۆن، له دوایدا خۆی په‌شیمان بوه‌وه، ده‌ڵێ : من رۆژی (40) گرام نانی ڕه‌شم ده‌درێت به هه‌ر هاووڵاتییه‌ك، ئیتر هه‌تاكه‌ی ئه‌و بۆ من هه‌ڵده‌په‌رێ، مومكین نییه ئیتر بۆمن هه‌ڵپه‌رێ .
وه‌ك باسم كرد :- سیاسه‌تێكی ئابووری نوێی گرته‌به‌ر و ده‌رگای كرده‌وه به‌رانبه‌ر هه‌موو كۆمپانیا بیانییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بێنه‌وه بۆ یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و له‌وێ كاربكه‌ن و ئه‌ویش رژێمه نوێ كه‌ش كه‌ڵـكێك له‌و هاتنه‌وه‌ی كۆمپانیا سه‌رمایه‌دارانه وه‌ربگرێ، وه‌ریشی گرت .
خۆزگه هه‌ر لینین بمایه، كابرایه‌كی جووله‌كه برینداری كرد له ساڵی 1923 وه ئه‌و په‌كی كه‌وتبوو له ساڵی 1924دا كۆچی دوای كرد . ستالین هاته سه‌ر حوكم، هه‌تا ساڵی 1953 له ده‌سه‌ڵاتدا مایه‌وه، هه‌موو قوڕبه‌سه‌رییه‌كی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و رووخاندنی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی له دوایدا و له دوای ستالین هه‌مووی ئۆباڵی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ستالینه‌وه .
* ئه‌و كه‌سه جووله‌كه‌یه‌ی به گولله له لینینی دا‌و برینداری كرد، مه‌به‌ستی لایه‌نی سیاسیی بوو یا په‌یوه‌ندی به لایه‌نی ئابوورییه‌وه هه‌بوو ؟
- پێشتر ئاماژه‌م پێكرد كه سیاسه‌ت به‌بێ ئابووری نابێ .. كه‌واته په‌یوه‌ندی به ئابووریشه‌وه هه‌بووه ..
*ئه‌و نووسه‌ر و ئه‌كادیمییانه كێن كه له بواری مێژووی ئابوورییدا گرنگییان پێداوه ؟
- له كوردا ئه‌وانه‌ی زۆر ناسراو بوون (د. مكرم تاڵه‌بانی، كه ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی كۆمۆنیستی عێراقی بوو، له‌سه‌رده‌می سه‌ددام حوسێن‌دا وه‌زیری كشتوكاڵ بوو . ئه‌و دكتۆراكه‌ی له بواری ئابووریدا له یه‌كێتی سۆڤیه‌ت وه‌رگرت، پیاوێكی زۆر شاره‌زا و لێهاتووه و ده‌توانی دیداری له‌گه‌ڵ دا بكه‌ی و به‌وردی زانیاری زیاترتان بداتێ له‌و رووه‌وه. هه‌موو شیوعییه‌كان بایه‌خیان به‌لایه‌نی ئابووریداوه، بڕۆ پرسیار له مامۆستا عه‌زیز محه‌مه‌د و كه‌ریم ئه‌حمه‌د و مه‌لا ئه‌حمه‌دی بانیخێڵانی بكه، هه‌موویان بایه‌خێكی زۆریان داوه به لایه‌نی ئابوورییه‌وه . جگه له‌وانه (د.مفید الجزائیری) كه براده‌رێكی خۆمه، كه یه‌كێكه له ڕه‌هبه‌ره‌كانی حزبی كۆمۆنیستی عێراق، جگه له‌و حه‌مید مه‌جید مووسا ئه‌وانه هه‌موویان بایه‌خیانداوه به لایه‌نی ئابووری و له نزیكه‌وه ده‌یانناسم .
* بۆچی حزبی شیوعی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بایه‌خێكی زۆری داوه به لایه‌نی
ئابووری ؟
- وه‌ك گوتم من كه له یه‌كێتی سۆڤه‌ت بووم ده‌بوو هه‌موو نامه‌یه‌كی دكتۆرا یا هه‌ر كتێبێكی به‌نرخ هه‌ر سۆڤیه‌تیه‌كی وه‌ك (لازه‌ریف، خالفین) نووسیبَتیان یان كورده‌كان نووسیبَتیان، وه‌ك د.كاوس قه‌فتان كه له سۆڤیه‌ت دكتۆرای وه‌رگرت ده‌بوایه فه‌سڵی یه‌كه‌میان ده‌رباره‌ی ژیانی ئابووریی له كوردستان بووایه .
* له ساڵانی پێشوودا هه‌وڵێك هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی قوتابیانی عێراق له نه‌ته‌وه‌ی كورد و عه‌ره‌ب بچنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ وه‌رگرتنی نامه‌ی دكتۆرا و ماسته‌ر له‌سه‌ر مێژووی ئابووری و هتد .. ؟
- له ساڵانی شه‌ست و حه‌فتاكاندا و دواتر هه‌وڵێكی له‌و چه‌شنه هه‌بوو له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه كه قوتابیانی ده‌نارده ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ وه‌رگرتنی دكتۆرا و ماسته‌ر له بواری مێژووی ئابووری و به‌شه‌كانی دیكه، به‌ڵام زۆر كه‌س كه ده‌چوون ئیتر نه‌ده‌گه‌ڕانه‌وه، بۆیه سه‌ددام حوسێن ئیتر ڕێگه‌ی نه‌ده‌دا قوتابیان بچن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته .. له‌م ساڵانه‌ی دوایشدا كه له له‌نده‌ن بووم، دوو عێراقیم بینی كه كاتی خۆی قوتابی من بوون و دوای پرۆسه‌ی ئازادی حكوومه‌ت ناردبوونی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، ناویان (ئالا، حه‌یده‌ر) بوو، هه‌ردووكیان له ئه‌رشیفی به‌ڵـگه‌نامه‌كانی به‌ریتانیا بوون له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا كاریان ده‌كرد، زۆر جار پێكه‌وه شه‌وان ده‌گه‌ڕاینه‌وه، ده‌رئه‌نجام هه‌ردووكیان دوو دكتۆرای زۆر باشیان وه‌رگرت، من ئاماده‌ی توێژینه‌وه نامه‌ی دكتۆراكانیان بووم .. له ساڵانی 2007 بۆ 2008 بوو، به‌ڵام ساڵانی پێشوو هه‌رچی ده‌چوونه ده‌ره‌وه‌ی وڵات له بارودۆخه‌كه تێده‌گه‌یشتن و نه ده‌هاتنه‌وه و ده‌بوونه په‌نابه‌ری ئه‌و وڵاته‌ی كه بۆی ده‌چوون