جۆنیتی دروستکردنی پەرە) PAGE) لە فەیسبوک

جۆنیتی دروستکردنی پەرە) PAGE) لە فەیسبوک
 
 
 
 

4
 
 
 
 
لەم وانەیەدا باسی چۆنیەتی دروست کردنی پەڕە دەکەم لە پێگەی کۆمەڵایەتی فەیسبووک کە ئێستا زۆر کەس ئارەزوو دەکەن ببنە خاوەن پەڕە و لەوێدا بتوانن زانیارییەکانیان ببەخشن بە هاوڕێیانی پەڕەکەیان. ئەگەر تۆ ئارەزووی دروست کردنی پەڕە دەکەیت لە فەیسبووک ئەوا ئەم هەنگاوانەی خوارەوە لەگەڵمدا جێبەجێ بکە.


فەیسبووک بکەرەوە و لە خوارەوەی ماڵپەڕەکەدا کرتە بکە لەسەر نووسینی (Create a page).
Create a Page
ئێستا پەڕەیەکی ترت بۆ دەبێتەوە داوای هەڵبژاردنی ئەو جۆرە دەکات کە پەڕەکەت پەیوەندیدارە پێیەوە.
جۆرێک هەڵبژێرە
تۆش بە پێی جۆری پەڕەکەت یەکێک لەمانەی سەرەوە هەڵبژێرە. بۆ نموونە من ئەمەم هەڵبژاردووە.
ئێستا ئەمەی خوارەوە دەبێتەوە.
١ – هاوپۆلێکی پەیوەندیدار بە پەڕەکەت هەڵبژێرە.
٢- ناوی پەڕەکەت بنووسە.
٣- I agree to Facebook pages term چالاک بکە، واتە نیشانەی ڕاست لە ناو چوارگۆشەکە بدە.
٤ – ئەگەر خاڵەکانی سەرەوەت جێبەجێ کرد ئەوا کرتە بکە لەسەر Get Started.
پاشان جێبەجێ کردنی ئەم هەنگاوانە، ئەمەی خوارەوە دەبێتەوە.
وێنەیەک باربکە بۆ پەڕەکەت
وەک لە وێنەی سەرەوە ڕوونکراوەتەوە، دەتوانیت وێنەیەک بۆ پەڕەکەت دابنێی. جا وێنەکە لەسەر کۆمپیوتەرەکەت بێت یان لە ماڵپەڕەکەت (ئەگەر ماڵپەڕت هەبێت). ئەگەر ئارەزووی دانانی وێنە ناکەیت ئەوا کرتەی Skip بکە.
پاش دانانی وێنە یان کرتە کردن لەسەر Skip ئەوا ئەمەی خوارەوە دەبێتەوە.
١ – دەتوانیت هاوڕێکانت داوەت بکەیت بۆ ئەو پەڕەیەی دروستت کردووە.
٢ – دەتوانیت ئەو کەسانەی کە هاوڕێتن لە پۆستە ئەلیکترۆنییەکانی یاهوو، هۆتمایل ..هتد بانگ بکەیت و ئاگاداریان بکەیتەوە لەو پەڕەیەی کە دروستت کردووە.
ئێستا کرتەی Continue بکە، ئینجا ئەمەی خوارەوە دەکرێتەوە.
وەک لە وێنەکەدا دیارە دەتوانیت ناوی ماڵپەڕەکەت بنووسیت (ئەگەر ماڵپەڕت هەبێت) لەگەڵ نووسینی کورتە باسێک یان پێناسەیەک دەربارەی ئەو پەڕەی دروستت کردووە. پاش ئەوە کرتە بکە لەسەر Continue.
ئێستا بوویتە خاوەنی پەڕەیەک لە فەیسبووک، پیرۆزە. ئەگەر سوودت لەم وانەیە وەرگرت بیرت نەچیت ماڵپەڕی فێربوون بە هاوڕێکانت بناسێنە.
ئەگەر لە جێبەجێ کردنی هەنگاوەکانی سەرەوەدا کێشەت هەیە ئەوا سەردانی 
مەکۆکانی فێربوون بکە تا یارمەتیت بدرێت لە چارەسەرکردنی کێشەکەت

 


Contact

كاركيرى و ئابورى

ZANKOI SLEMANI KOLEJI KARGERI U ABURI........BINAI MALTI...