(( چەمکی ادارەی دارایی وە قۆناغەکانی سەرهەڵدانی))

16/10/2012 15:52

ئامادە کردنی:کاروان محمود حمە علی

 خویندکاری کۆلیژی کارگیری و ئابوری

 

((مفهوم ادارة المالية))

 

بەر لە پیناسە كردنى (ادارة المالية) پيويستە پيناسەى زاراوەى ماليە بكەين

 

ماليە (دارايي): جيبەجى كردنى  بنەماو چەمكە ئابوورييەكان و تيگەيشتنە ليي، بۆ دروستكردنى برِيارو چارەسەرى كيشە لە رِيكخراوەكانى كاردا (منشأة الاعمال)

كەواتە ئەتوانين بليين  كە مالية زانست و هونەرە لە بەرِيوەبردنى پارەدا.

 

بەڵام

ئيدارەى مالية :بريتييە لە چالاكييەكى دارايي لە دامەزراوەدا كە ديارى كردنى پيداويستييە داراييەكان و دابينكردنى پارەى گونجاو بۆيان ئەگريتە خۆ، وە پاشان بەكارهينانيان لە شويَنە جياوازەكانى جۆرەكانى مەوجوداتدا..

 

كەواتە

ادارەى ماليە :ئەو فەرمانە داراييەيەكە گرنگى دەدات بە رِيكخستنى جوولەى پارەى پيويست بۆ بەدەست هينانى ئامانجى پرِۆژە وە پابەندبوون بەو ئيلتيزامە داراييانەى كە لەسەريەتى لەكاتى خۆيدا هەتاوەكو رِووبەرِووى بەندى داراى نەبيَتەوە.

تيبينى: مەبەست لە رِيكخستنى جوولەى پارە بريتييە لە :

  1. تدفقات النقدية الداخلية (واتە ئەو پارانەى كە لە ناوەوە دين) لە ئەنجامى وەبەرهينانەوە .
  2. تدفقات النقدية الخارجية (ئەو پارانەى كە لە دەرەوە دين) لە ئەنجامى قەرزكردنەوە.

 

 

 

كورتەيەكى ميژووى دەربارەى ئەو قۆناغانەى كە ئيدارەى ماليەى تيدا دەركەوتوو وە پييدا رِۆشت.

 

لەو ساتەوەختەى كە ئيدارەى دارای جيابوويەوە لە زانستى ئابوورى لە سەرەتاى ئەم سەدەيەدا وەكو زانستيكى سەربەخۆ دەركەوتووە و ملكەچى زۆريك لەبەرەو پيشچوونە خيراكان بووە .

واتا ئەتوانين بڵيين ئەو پيشكەوتنانەى كە جيهان بە خۆيەوە بينيويەتى توانيويەتى كاريگەرى خيراو رِاستەوخۆى هەبيت بەسەر ئيدارەى ماليەوە .

ئەوكاتەى كە ئيدارەى ماليە شيوەيەكى سەربەخۆى وەرگرت بەشيوەيەكى سنووردار  لەسەر بابەتەكانى پەيوەست بە ئامرِازەكانى دەستگا داراييەكان و دەركەوتە تەقليديەكان و بازارِى سەرمایە دەدوا.

 

بەلام : بەهۆى ئەو بارو دۆخانەى پييدا رِۆشت بەتايبةتى دامەزراوە پيشەسازييەكان و بازرگانييەكان واى كرد ئيدارەى ماليە شيوەيەكى تر وەربگريت و لە شيَوە تەقليديە كۆنەكەى بيَتەدەرەوە .

 

وە ليرەشدا بە كورتى باسي ئەو قۆناغانە دەكەين كە ئيدارەى ماليەی تيدا دەركەوت .........

 

 

 

 

 

 

قۆناغى يەكەم /  قۆناغى دواى شۆرِشی پيشەسازى

لەم قۆناغەدا ئيدارەى ماليە لقيك بووە لە لقەكانى زانستى ئابوورى وە سەرجەم رِاپۆرتە داراييەكان  لە لايەن محاسبەى ماليەوە ئامادە دەكراو وە ئەمەش وا دەردەكەوت كە شتيكى بى بەهابيت سەرەرِاى ئەوەى كە پشتى بە شيكردنەوە و زانيارى جۆراو جۆر دەبەست.

 

قۆناغى دووەم/ قۆناغى سەرەتاكانى سەدەى بيستەم

ئيدارەى ماليە زياتر گرنگى بە چۆنيتى دەستكەوتنى پارە دەدات لەسەرچاوە دەرەكييەكان ئەمەش پاش ئەوە هات كە شەريكاتى زەبەلاحى نەوت و شەريكاتى سەيارە ى گەورە پەيدا بوون و هەروەها پاش ئەوەى كەجۆرى شەريكاتەكان گۆرِانى بەسەردا هات ، وەكو ئەوەى كە شەريكەى تاكەكان گۆرِا بۆ شەريكەى كەسەكان و هەروەها ئەويش گۆرِا بۆ شەريكاتى موساهەمە وە يان دە گۆرِان بۆ شەريكاتى ئەموال ، ئەمەش لە ئەنجامى ئەو شۆرِشە پيشەسازيەی كە پيشوەخت رِوويدا بوو بە هۆى دەركەوتنى تەكنەلۆجياو دامەزراوەى پيشەسازى گەورە ،هەر بۆيە ئيدارەى ماليە لەم قۆناغەدا زياتر جەختى لە كۆكردنەوەو دەستكەوتنى پارە دەكردەوە و ئەمەش لە پيناوى ئەوەى كە وەبەرهينانى پيبكات و وە خزمەتى بەرەو پيشبردن و گەشەسەندن و دامەزراوەكانى پيبكات و ئەو پەرِى سوود وەربگريت لەو بەرهەمهينانە بەربڵاوە .

 

وەبەشيوەيەكى گشتى دەتوانين بلَيين لەماوەى ئەم قۆناغەدا جەخت لەسەر ئەم خاڵانە كراوەتەوە:

  • بيركردنەوە لە دابينكردنى پارەى پيويست بۆ پرۆژەكان بە ديارى كردنى سەرچاوەى (تمويل).
  • گرنگى دانى زياتر بە ليَكۆلينەوەى بازارِەكانى دارايي.
  • گرنگى دان بە لايەنە ياساييەكانى يەكبوونى كۆمپانياكان يان دامەزراندنى كۆمپانياى نوی.
  • دەركەوتنى بانكەكانى وەبەرهينان (استسمار)

 

قۆناغي سييەم/ قۆناغى سييەكان لەسەدەى بيست

لەسەرەتاى سالەكانى 1930 دۆخيكى ئابوورى ناجيگير هاتە ئاراوە كە ئەويش ناسراوە  بە (بی بازارِى ) (كساد) وە بە تايبەتى ئەمە نەتەوە يەكگرتووەكانى ئەمريكاى گرتەوە كە ناسراوە بە (بی بازارِى مەزن) لە جيهاندا ، كە ئەم بی بازارِيە بووە هۆى مايەپووچ بوونى زۆريك لە دامەزراوەكان ، بۆيە ئيدارەى ماليە لەم قۆناغە هەستيارەدا گرنگى دەدا بە دۆزى بەرگريكردن لە مانەوە ئەمەش لە رِيگەى  گرنگى دان بە برِى (نەختينە)ى  واتە (سيولە) ئەمەش بۆ رِیگريكردن لە مايە پووچ بوون (افلاس)، وە گرنگى دان بە دۆزەكانى رِيكخستنەوەى سەرچاوە داراييەكان وە بە هەمان شيوە گرنگى دانى زياتر بە شيكردنەوەى دارايي (تحليل المالى) ، بۆ زانينى شكست و هەولى پيشبينى كردنى ئەوەى كە ئەگەرى رِوودانى هەيە لە داهاتوودا ، وە لە كۆتاى سيەكاندا و لە ئەنجامى دەركەوتنى هەنديك لە حالەتەكانى گزى و هەڵ خەڵەتاندن و دارِمانى هەنديك لە دامەزراوەكان ، بۆيە لايەنى حوكمەت بە باشى زانى بۆ چارەسەركردنى ئەو كيشەيە هەستا بە بلَاوكردنەوەى بەشيكى زۆر لە زانيارى دارايي لەسەر شەريكەكان ئەمەش لە پيناو ئاگادار كردنەوەى جەماوەرە پشكدارەكانى لە راِستى و درووستى رِيژەى پشكەكانيان ئەمەش لە رۆژنامەكانى ئەو كاتەدا بڵاو كرايەوە و ئەمەش بوو بە هۆكارى دروست بوونى ئەركيكى نوی بۆ ئيدارەى ماليە كە ئەويش بريتى بوو لە (تحليلى مالى) ئەمەش بە ئامانجى هۆشياركردنەوەى وەبەرهينەرەكانى بۆ هەلى گونجاوى بەرهەم هينان ...

 

قۆناغى چوارەم / قۆناغى سالَەكانى 1940 هەتاوەكو سالَەكانى 1950

لە چلەكان و پەنجاكاندا ئيدارەى ماليە بە تەواوى جەختى لەوە دەكردەوە و چاوي برِيبووە ئەوەى كە كاريگەرييەكانى ئەو بی بازارِييە مەزنە كەم بكەنەوەو نەيهيلَن، بۆيە سەر لە نوی بابەتەكانى مايە پووچ بوون و يەكبوونى كۆمپانياكان و هەروەها دووبارە رِيكخستنەوەى دامەزراوەكان و دابينكردنى مايەى (اموال اللازمة) پيويست بۆ فراوانبوون .ئەمە ئەو بابەتانە بوو كە گرنگى زۆرى پی درا  لەم قۆناغەدا وە پيش كۆتاى ساڵى پەنجاكان گەشەكردنيكى گەوهەرى رِوويدا كە ئەمەش بوو بە هۆكارى ئەوەى كە ئيدارەى مالية سووديكى ئيجگار  زۆر لەم بەرەو پيشچوونە ببينيت بۆيە ئيدارەى ماليە چاوی خستە سەر بابەتە رِيژەيييەكان (المسائل الكمية) وەكو بابەتى (شيكردنەوەى دارايي) (التحليل المالي)

وە پشت بەستن بە پرۆسەى پلاندانان بە ئامانجى بەكارهينانى سەرچاوە داراييەكان لە پرۆسەى پلاندانان بۆ وەبەر هينانى سەرمايە (capital Budgeting)

 

كەواتە بە كورتى ئەتوانين بليين بەهۆى ئەو بەرەو پيشچوونەى كە پرۆسەكانى پەيوەندى كردن و تەكنەلۆژيای زانيارى و هۆكارەكانى گواستنەوە بە خۆيەوە بينى

ادارەى ماليە گرنگى بەم لايەنانەى خوارەوەدا:

 

*گرنگى دان بەو پارانەى ديت (التدفقات النقدية)لە گەڵ شيوازەكانى نەخشەدانانى دارايي و چاوديرى دارايي

* بەكارهينانى ئەو مەوادانەى لەبەردەستدايە بە باشترين شيوە

* باشترين هەيكەل بۆ پرۆسەى تەمويل بەهۆى بەهيزى كيبرِكى لەسەر پارە.

*تيرِوانين بۆى لە رِوانگەى لايەنە دەرەكييەكانەوە زياتر بوو وەك لە لايەنە ناوخۆييەكان.

وە لە سالەكانى پەنجادا گرنگى دان گۆرِا بۆ شيكردنەوەى نەزەرى وە بە تەواوى جەخت كرايەوە لەسەر:

 

*برِيارە داراييەكانى پەيوەست بە هەڵبژاردنى (موجودات و مطلوبات)

*جەخت كرايەوە لەسەر گرنگى دان بە تويژينەوە و پەرەپيدان.

*گرنگى دانى زياترى ادارەى ماليە لە رِوانگەى دەرەكييەوە بۆ رِوانگەى ناوخۆيي.

*بەجيهينانى چاوديرى زياتر لەسەر موازەنات (هاوسەنگى كردن)

 

قۆناغى پينجەم /شەستەكان

لەم قۆناغەدا ادارەى ماليە زياتر گرنگى دەدا بە پلانى وەبەرهينانى دريژخايەن وە ئامادەكردنى (هاوسەنگى مەزەندەكراو) (الموازنات التقديرية)

ئەمەش لەماوەى ئامادەكردنى زنجيرە يەك لە (موازنات التخطيطية) بۆ بەشەكانى فرۆشتن و بەرهەم و تيچوون، ئەمەش لە ريگەى گۆرِينى نرخەكان رِيژەى بەرهەمهينان و زيادكردنى قازانج وە لەم قۆناغەدا رِيگەكانى (أساليب بحوث العمليات) و بەكارهينانى نموونەكانى بيركارى و زانستى ئامار بەكار هينران ئەمەش بە ئامانجى دەستكەوتنى زانيارى ورد ، وە ئەمەش بۆ پرۆسەى برِياردانى ئيدارى بەكار دەهينرا.

 

قۆناغى شەشەم/قۆناغى حەفتاكان

لەم قۆناغەدا ئيدارەى ماليە زياتر گرنگى دەدا بە ليكۆلينەوەى برِى تيچوونەكانى سەرمايە وە هەروەها جۆراوجۆركردنى كۆى دارايي لە رِيگەى (دۆسييەى تايبەت بە پشك و قەوالە (أسهم و سندات).

لەگەڵ خستنە ناوەوەى چەمكى( هەلئاوسان ) (التضخم) لە ئامادەكردنى ليستە داراييەكان و شيكردنەوە داراييەكان وە هەر لەم ساڵانەدا بوو كە ئاميرى حاسيبە داهينراو كە ئيدارەى ماليەش توانى بە شيوەيەكى زۆر باش سوودى لی ببينيت لەكارو بارە حسابيەكانيدا.

 

قۆناغى حەوتەم/ قۆناغى هەشتاكان و نەوەدەكان

ئەم قۆناغە بەوە جيا دەكريتەوە كە بريتى بووە لە قۆناغى دروستكردنى زانيارى بۆ خزمەتكردن بە برِيارە ئيدارييەكان ،بۆيە قوتابخانەيەكى نوى دەركەوت كە پیی وابوو (سيستەمى زانيارى ئابوورى)(نظم المعلومات الأقتصادية) دادەنريت بە باشترين سيستەم بۆ ليكۆلينەوەيەكى رِاستى لە ئيدارەى ماليە .

وە هەر لە ماوەى سالەكانى هەشتاكان و سالەكانى نەوەددا بەهۆى ئەو گەشە سەندنە تەكنەلۆژيە خيرايەى كە جيهان بەخۆيەوە بينى كە ئەويش بريتى بوو لە ئاميری كۆپيوتەر و بەكارهينانى بەشيوەيەكى بەربڵاو ، بوو بە هۆى ئەوەى كە ئيدارەى ماليە تواناكانى خۆى زياد بكات لە رِووى كارە جی بەجى كارييەكانەوە ئەمەش بە بەكار هينانى هۆكارەكانى شيكردنەوەى دارايي تەقليدى بەشيوەيەكى زۆر ئاسان.

تا ئەو رِادەيەى واى ليهات كە تواناى ليكۆلينەوەو شيكردنەوە داراييەكان زۆر بە ئاسانى بكريت سەرەرِاى ئەوەشى كە چەنديك ئالَۆزيش بيت بە تيكۆشانيكى كەم و كاتيكى گونجاو و بە وردييەكى چاكەوە جيبەجى دەكرا ئەمە لە لايەك ،لە لايەكى ترەوە ئەم قۆناغە تەركيزى خستبووە سەر مەسەلەى (نرخ دانان) لە وەبەرهينانە جۆرا و جۆرەكاندا ئەمە هەردوو رِيبازى تەقليدى و حەديسەشى دەگرتەوە.

 

 

 

 

 

 

لە كۆتايدا ئەوە ماوە بليين كە ئيدارەى ماليە گەشەى كرد لە ليكۆلينەوە يەكى (وصفية)وە بۆ ليكۆلينەوەيەكى زانستى كە پەيوەستە بە پيوەرەكانى ليكۆلينەوەيەكى ورد ، وە هةروەها گۆرِا لە كيلگەيەكەوە كە پابەندبووە بە ليكۆلينەوەى لە سەرچاوەكانى (تمويل) ،وە گۆرِانى بۆ كيلگەيەك  كە گرنگى دەدا بە (ادارة الأصول) و ئارِاستەكردنى سەرچاوە داراييە لە بەردەستەكان بۆ خزمەتكردنيكى باشتر ، وە هەروەها گۆرِان لە كيلگەيەكەوە كە گرنگى دەدا بە ليكدانەوەى دەرەكى بۆ دامەزراوە ،بۆ كيلگەيەك كە تەركيزى خستبووە سەر پرۆسەى برِياردان لە ناوەوەى دامەزراوە...

 وە بە دلنياييەوە رِۆلی ادارە لە دامەزراوەدا هەميشە رِۆلى پيشخستنە وە ئەوەش بە گونجاندن ئەبيت لەگەڵ بيرۆكە تازەكاندا و شيوازە نويكاندا لە بوارەكانى بەكارهيناندا . وە رِۆلى ئيدارەى ماليە جياوازە لەمرِۆدا لەگەل رِۆلى لە پيش چەندساليك و لە گەڵ رِۆلى لە داهاتوودا..

 

كۆتايي................. 

 

 

 

—————

Back


Contact

كاركيرى و ئابورى

ZANKOI SLEMANI KOLEJI KARGERI U ABURI........BINAI MALTI...