هةوالى بةسوود
بۆچی عێراق له ئێستادا تو وشی گه‌وره‌ترین ئابڕووچوونی گه‌نده‌ڵی بووه له مێژوودا؟ |
نوسینی د. شێروان محه‌مه‌د ئه‌مین | |
Friday, 11 February 2011 | |
وشه‌ی گه‌نده‌ڵی (corruption) وشه‌یه‌كی ئینگلیزییه كه له عه‌ره‌بی و فاریسدا به (فساد) ناوزه‌ند ده‌كرێت، له كوردیشدا پڕاوپڕی ئه‌م واتایانه ده‌گرێته‌وه(ئابڕووبردن، ریسوایی
به‌رتیلخواردن، نه‌مان و داڕزینی مۆڕاڵ، له خشته‌بردن، ساخته‌كاری) به‌كورتی له ئیتێك و پێناسی كارگێڕیدا چه‌مكی گه‌نده‌ڵی بریتییه له‌خراپ به‌كارهێنانی پێگه‌و پۆستی گشتی به مه‌به‌ستی وه‌ده‌ستهێنانی سوودی تایبه‌ت (ماددی یاخود مه‌عنه‌وی) دژ به پێوه‌رو بنه‌ماكانی ئاكار و یاسا و كلتوریی كۆمه‌ڵگا و ده‌وڵه‌ت.
له پاش جه‌نگی ئازادكردنی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه و له به‌هاری 2003دا، واده‌ی كۆتایی هێنانی ده‌سه‌ڵاتی گه‌وره‌ترین دیكتاتۆر و سته‌مكار بوو له خۆرهه‌ڵاتی ناویندا، له هه‌مان كاتدا واده‌ی لابردنی گه‌مارۆی یه‌كجاره‌كی بوو له‌سه‌ر وڵاتی عێراق له لایه‌كه‌وه‌و كرانه‌وه‌ی ده‌رگاكانی سنوور بوو به مه‌به‌ستی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی تاكه داهاتی ده‌وڵه‌تی عێراق كه پێتڕۆل بوو به شێوه‌یه‌ك كه له ئێستادا رۆژانه نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و نیو به‌رمیل سووته‌مه‌نی نه‌وت به بۆڕییه نه‌وتییه‌كانی عێراقدا ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێت. ئه‌مه له كاتێكدا له پێش ساڵی 2003 ره‌وانه‌كردنی نه‌وتی عێراق سنووردار بوو له مه‌ركه‌زه‌وه راسته‌وخۆ له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا بوو، واته به‌رنامه‌ی نه‌وت به‌رامبه‌ر به خۆراك، هه‌روه‌ها له لایه‌كی دیكه‌وه كرانه‌وه‌ی ده‌رگاكانی سنوور به رووی وڵاتی عێراقدا به‌مه‌به‌ستی هاوردنی هه‌موو كه‌لوپه‌لێك و پێداویستییه‌كی رۆژانه‌ی خه‌ڵك به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانكارییه فرهجۆرییهدا كه روویداوه، كه‌چی له‌ساڵی 2003 وه تاوه‌كو ئێستا دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی له عێراقدا رۆژ به‌رۆژ مانگ به مانگ و ساڵ به ساڵ له په‌ره‌سه‌ندندایه كه رۆژانه له میدیا‌و راگه‌یاندنه‌كاندا زۆر به چڕوپڕی باس له‌م دیارده‌یه ده‌كرێت كه كه‌م تا زۆر زۆرێك له به‌رپرس و كارمه‌ندی پله به‌زری ده‌وڵه‌ت و غه‌یره ده‌وڵه‌ت، واته حزبه سیاسییه عێراقییه‌كانیش گرتووه‌ته‌وه.... له عێراقدا له‌گه‌ڵ بوونی ده‌سته‌یه‌ك به‌ناوی (ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراقی) تا ئێستا تاكه ده‌سته‌یه له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بیدا به گشتی و خۆرهه‌ڵاتی ناوین به تایبه‌ت و له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی چه‌ندین لێپرسینه‌وه‌و لێپێچینه‌وه‌ی ئه‌نجام داوه له‌گه‌ڵ چه‌ندین گه‌وره به‌رپرس و وه‌زیر و كارمه‌ندی پله به‌رزی ده‌وڵه‌ت و لابردنی هه‌ندێك كارمه‌ندی حكومی له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵیی و، به هه‌ده‌ردانی سه‌روه‌ت و سامانی ده‌وڵه‌ت و خه‌ڵك. ساڵی پار ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراقی داواكردنی پرۆفایل و زانیارییه له‌سه‌ر سامانی كاربه‌ده‌سته پله‌به‌رزه‌كانی حكومه‌تی عێراقی كه تائێستا 20 وه‌زیر و سه‌رۆك حكومه‌تی عێراق پرۆفایلی سهروهتو سامانییان بۆ ده‌سته‌ی نه‌زاهه ئاشكرا كردووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بینین ئاستی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی و ناشه‌فافیه‌ت و ناڕوونی له به‌ڕێوه‌بردندا به‌رده‌وام له زیادبوون دایه... تا ئێستا ئه‌م ده‌سته‌یه نه‌یتوانیوه چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ ئه‌م كێشه‌یه دابنێت، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سته‌یه ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی نه‌دراوه‌تێ، گه‌نده‌ڵیش له رووی به‌ڕێوه‌بردن و دارایی له ئاستی به‌رزدا ده‌كرێت كه له ده‌سه‌ڵاتی ده‌سته‌ی نهزاههشدا نییه، وه‌ك وه‌زیر و راوێژكاره پله به‌رزه‌كانی حكومه‌ت و به‌شداریكردن و تێوه‌گلانی كایه حكومی و پارته سیاسییه عێراقییه‌كان. به پێی راپۆرتی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراق له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا 118 ملیار دۆلار له بودجه‌ی عێراق خه‌رج نه‌كراوه، 120 ملیاری تری پاره‌ی نه‌وتیش دزراوه، به‌پێی راپۆرتێكی (المدی)ی عێراقی له 17/11/2008دا زیانه‌كانی عێراق له دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی له 5 ساڵی رابردوودا گه‌یشتووه‌ته 250 ملیار دۆلار و 45 ملیار دۆلار له دزینی نه‌وتی خاو، 45 ملیار دۆلار له پێكهاته‌كانی تری دیكه‌ی پێتڕۆڵ و سووتانی 600 ملیۆن مه‌تری چوارگۆشه له غاز ساڵانه به‌بێ سوودمه‌ندبوون لێی و ئیستیغلالكردنی 441 بیره‌نه‌وت له كۆی 1041 بیره نه‌وتی سه‌ره‌كی به‌رهه‌مهێن، پاشماوه‌ی 250 ملیار دۆلاره‌كه له‌م 5 ساڵه‌ی رابردوودا له گه‌نده‌ڵی وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌دا به هه‌ده‌ر چووه. رێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، كه كاراترین نێوه‌ندی ناده‌وڵه‌تی نێوده‌وڵه‌تییه بۆ به‌داوادچوون و رووماڵكردنی گه‌نده‌ڵی و به‌ئاگاهێنانه‌وه لێی كه له ساڵی 1993 دا دامه‌زراوه و باره‌گای سه‌ره‌كی له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیایه، كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی سیاسی جیهانی ئه‌ندامن تێیدا و هاوكاری رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤن، رێكخراوه‌كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستناخاته نێو كاروباری وڵاتان و به ته‌نها به داتا و ئامار جیهان له سامناكییهكانی گه‌نده‌ڵی وریا ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ش به دوو شێوه‌ی سه‌ره‌كی: 1-راپۆرتی گه‌نده‌ڵی جیهانی كه ره‌وشی گه‌نده‌ڵی له جیهاندا شڕۆڤه ده‌كات. 2-رێنمایی به ئاگایی له گه‌نده‌ڵی كه ساڵانه به‌شێوه‌ی ریزبه‌ندی به لیست و داتا و ئامار ریزبه‌ندیی وڵاتان به‌رامبه‌ر به گه‌نده‌ڵی ئاگادار ده‌كاته‌وه. به پێی تازه‌ترین راپۆرتی ئه‌م رێكخراوه (عێراق له ریزبه‌ندی شه‌فافییه‌تدا له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی له پاش هه‌موو وڵاته عه‌ره‌بییه‌كانه‌وه دێت بۆ بوونی ناڕوونی و گه‌نده‌ڵی له نێو كایه حكومییه‌كاندا، له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش ته‌نها و ته‌نها له كۆی 180 وڵاتی جیهانیی، پێش سۆماڵ و میانمار كه‌وتووه، له‌و رووه‌وه ئه‌م رێكخراوه هانی وڵاتان ده‌دا بۆ دژایه‌تی كردنی گه‌نده‌ڵی به‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه: 1-پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌ته گهشهكردووانه یارمه‌تییه داراییه‌كان به‌كاربهێنن له پێناو بوژاندنه‌وه‌ی دامه‌زراوه حكومییه‌كاندا و هه‌ست به هه‌ڵسه‌نگاندنی نێونه‌ته‌وه‌یی و گه‌شه‌سه‌ندنی ستراتیژه‌كان كه پلانی بوژانه‌وه‌ی نه‌زاهه و دژایه‌تی گه‌نده‌ڵیش ده‌گرێته‌وه، كه به كایه‌یه‌كی سه‌ره‌كی به‌رنامه‌ی دژایه‌تی هه‌ژاری داده‌نرێت. 2-گرنگی دان و بوژاندنه‌وه‌ی ده‌زگا سه‌ربه‌خۆكان و نه‌زاهه. 3-پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌ته‌كان فه‌رزی لێپرسینه‌وه و لێپێچینه‌وه (اجراْ ات) دژ به گه‌نده‌ڵی زۆر توند و تۆڵ بكه‌ن له هه‌موو كایه حكومییه‌كاندا. 4-پێویسته له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان دامه‌زراوه دارایییه‌كان رێك و پێك بكه‌ن. 5-پێویسته له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان رێكه‌وتننامه‌ی رێكخراوی هاریكاری گه‌شه‌سه‌ندن له مه‌یدانی ئابووری دژ به (رهشووه) جێبه‌جێ بكه‌ن. شوێنه‌واری نێگه‌تیڤه‌كانی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا: به شێوه‌یه‌كی گشتی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی له فۆڕم و رووه ئابوورییه‌كه‌یه‌وه به‌شدار له دابه‌زینی ئاستی لێهاتوویی وه‌به‌رهێنان به‌گشتی و لاوازبوونی ئاستی كوالێتی له ژێرخانی ئابووریدا ده‌كات، لێره‌وه كاریگه‌ری راسته‌وخۆی هه‌یه و ده‌بێت له قه‌باره و جۆری سه‌رچاوه وه‌به‌رهێنه بیانییه‌كاندا، ئه‌مه له‌كاتێكدا هه‌وڵه‌كانی وڵاتانی تازه‌پێگه‌یشتوو به‌رده‌وام له كاردایه له پێناو راكێشانی سه‌رچاوه وه‌به‌رهێنه بیانییه‌كان له هه‌موو پێداویستی و رووه‌كانی وه‌به‌رهێنانه‌وه، وه‌ك گواستنه‌وه‌ی زانیاریی و شاره‌زایی و ئه‌زموون و ته‌كنه‌لۆژیا، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه تێكڕای توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه كه گه‌نده‌ڵی ده‌بێته هۆی پووكانه‌وه و لاوازبوون له به‌رده‌م ئه‌م خواسته وهبهرهێنهرهدا، كه دواجار ده‌بێته هۆی له‌كارخستن، به‌مه‌ش به‌شدارده‌بێت له دابه‌زینی ئاستی به‌رهه‌م و داهاتی زه‌ریبه و هاتنه‌خواره‌وه‌ی نیشانه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی مرۆیی به تایبه‌ت له‌و جێگایانه‌دا كه په‌یوه‌ستداره به نیشانه‌ی فێركردن و ته‌ندروستییه‌وه. گه‌نده‌ڵی هۆكارێكی په‌یوه‌سته به خراپ دابه‌شكردنی داهاتو سه‌روه‌ت و سامانه‌وه، له كاتێكدا كه‌سانی خاوه‌ن پشت و نفوز شوێن و مه‌وقیعه باشه‌كانیان ده‌قۆزنه‌وه له كۆمه‌ڵگا و پارت و رێكخراوه سیاسییه‌كاندا به مه‌به‌ستی وه‌ده‌ستهێنانی پشكی گه‌وره له چالاكیی و سووده ئابوورییه‌كاندا، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی فراوانبوونی ئه‌و بۆشاییه گه‌وره‌یه‌ی له نێوان ئه‌و نوخبه‌یه و پاشماوه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگادا دروست بووه، هه‌روه‌ها ئه‌م دیارده‌یه ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له غیابی كۆچكردن و لادانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئاستی لێهاتووییان به‌رزه و كه‌سانی به ئه‌زموون و شاره‌زان، له رێگه‌ی واسیته و مه‌حسووبیه‌ت و خزمخزمێنه‌وه هه‌ندێك كه‌س بێنه پێشێ و له شوێن و پۆسته گشتییه‌كاندا دابنرێن. دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی له فۆرمی سیاسی‌دا به شێوه‌یه‌كی گشتی گه‌نده‌ڵی دوو جۆری هه‌یه: یه‌كه‌م: كه‌سانێك به ته‌نهایی به‌دزییه‌وه كاری گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن. دووه‌م: به شێوه‌ی ده‌سته‌و گروپ‌و تاقم كه كۆمه‌ڵێك یاخود تۆڕێكی گه‌نده‌ڵ كه چه‌ندان كه‌س و لایه‌نی به‌شداره‌و پێكه‌وه به‌شێوه‌ی دامه‌زراوه‌یی كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی له فۆڕمی سیاسه‌تدا چه‌ندین شێوه‌و جۆری هه‌یه: 1-مه‌حسووبیه‌ت و خزم خزمێنه. 2-زیادبوونی رۆڵی كوتله و ده‌سته‌جه‌معییه به‌رژه‌وه‌ندیخوازه‌كان. 3-هه‌یمه‌نه‌ی پارت و كوتله سیاسییه‌كان. 4-قورخكردنی ده‌سته‌جه‌معییه لێكنزیكهكان له پڕۆژه‌و وه‌به‌رهێناندا و به‌كارهێنانی كه‌ناڵی ناپه‌سه‌ند به مه‌به‌ستی دوورخستنه‌وه‌ی كێبڕكێكهرانی دیكه. 5-هه‌وڵدانی هه‌یمه‌نه‌ی هه‌ندێك كوتله یان پارت له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت له كاتی دامه‌زراندنی كادیرێك كه په‌یوه‌ست بێت به كوتله‌یه‌ك یان پارتێكی سیاسی یاخود حیزبی. 6-جیاكاری له به‌ینی هاونیشتمانان به هۆكاری فیكری و دینی و نه‌ته‌وه‌یی و ره‌گه‌زی. 7-خراپی كارگێڕی و بڵاوبوونه‌وه‌ی پشێوی‌و بێ مه‌بده‌ئی لاموبالات، نه‌بوونی لێهاتوویی هه‌ندێك كاربه‌ده‌ستی ده‌وڵه‌ت. 8-له ده‌رئه‌نجامی لاوازی ده‌زگای دادگایی‌و چاودێری، گه‌مه‌كردن بهلێپێچینهوهو لێپرسینه‌وه یاساییه‌كانه‌وه. 9-كاریگه‌ری رای گشتی و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن له به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵێك كه‌س و لایه‌نی دیاریكراو. كاردانه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی یه‌كێكه له لادانه ره‌وشتییه‌كان، ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی مه‌ترسیداره و پێویسته تهركیزو ئیشی له‌سه‌ر بكرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌كی باش و گونجاو بۆی، كه مه‌ترسیدارترین كاره رووبه‌ڕووی خێزان و قوتابخانه‌و كۆمه‌ڵگه به‌گشتی ده‌بێته‌وه، دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی وه‌ك به‌شێك له‌لادانی به‌ها ره‌وشتییه‌كان یه‌كێكه له كێشه ده‌روونیی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌كان كه كار ده‌كاته سه‌ر خێزان و تاك و كۆمه‌ڵگا و ده‌بێته هۆی له‌كارخستنی وزه‌ی داهێنه‌رانه و خاوكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی گه‌شه‌پێدان، جگه له‌وه‌ی ده‌بێته‌هۆی ئیفلیج بوونی دامه‌زراوه چالاكییه كۆمه‌ڵایه‌تییه بهرهمهێنراوهكانی به‌ها. زیادبوون و گه‌شه‌سه‌ندنی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی هه‌ندێكی به‌هۆی هۆكاره كۆمه‌ڵایه‌تییه زهرهرمهندهكانهوه ده‌بێت له ژێرخان و پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگا مرۆییه‌كان، له‌مه‌وه دابونه‌ریت رۆڵێكی گرنگ ده‌بینێت له په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م دیارده‌یه، له لایه‌كی دیكه‌وه گه‌نده‌ڵی ده‌بێته‌هۆی تێكشكانی به‌ها ره‌وشتییه‌كان و تێكدان‌و لاموبالاتی له نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا، ئه‌مه‌ش وه‌ك له پێشه‌وه باسمكردن ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی لادان و ده‌مارگیری و بڵاوبوونه‌وه‌ی تاوان وه‌ك په‌رچه‌كردارێك له تێكدانی به‌ها و نه‌مانی هاوسه‌نگی فرسه‌ت... هه‌روه‌ها گه‌نده‌ڵی ده‌بێته هۆی له ده‌ستدانی به‌های كار و جێبه‌جێ كردنی پێوانه‌كانی ئه‌دای كاری رۆژانه‌و چاودێریی و گرنگی نه‌دان به مافه گشتییه‌كان و هه‌ستكردن به سته‌م له‌لایه‌ن زۆرینه‌وه، لێره‌و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ستی دوژمنكارانه له نێوان به‌شێكی كۆمه‌ڵگه‌دا و بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ژاریی و زیادبوونی ژماره‌ی كه‌سانی زیانمه‌ندو فهرامۆشكراوو په‌راوێزخراو له كۆمه‌ڵگادا به شێوه‌یه‌كی گشتی ژنان و گه‌نجان و منداڵانیش. له راستیدا رێكخستن‌و چالاككردنی كاری كارگێڕی‌و دامه‌زراوه‌یی كاریگه‌رییه‌كی گرنگی هه‌یه له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی، چونكه چالاككردنی كارگێڕی‌و جێبه‌جێ كردنی یاسا‌و رێسا رێكخراوهیهكانی له‌كاردا، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆ پته‌وبوون و رێكخستنی چوارچێوه‌یه‌كی دامه‌زراوه‌یی په‌یوه‌ندیدار به دروستبوونی هاوكاری و كارلێكی پۆزه‌تیڤانه له نێوان تاك و كۆمه‌ڵگا و تاك و ده‌وڵه‌ت و دروستبوونی ئه‌م كارلێك و په‌یوه‌ندییه ته‌ندروسته بنه‌مایه‌كی پۆزه‌تیڤ بینا ده‌كات له گه‌شه‌سه‌ندن و خزمه‌تگوزاری گشتی كۆمه‌ڵگادا. چاره‌سه‌ری دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی 1- ساكاركردنی كه‌ناڵه‌كانی كار (ئیش) به دوو شێوه: *جێبه‌جێ كردنی مامه‌ڵه‌كانی كار به كه‌مترین تێچوون. *جێبه‌جێ كردنی مامه‌ڵه‌كانی كار به خێراترین كات و له نزیكترین شوێن. 2-كه‌مكردنه‌وه‌ی گواستنه‌وه سووڕاوهكان له‌نێوان فه‌رمانبه‌ره‌كاندا، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی ئاسانكردنی مامه‌ڵه‌ی كاره‌كان و دابه‌زینی ئاستی حاڵه‌تی رهشووه و به‌رتیل. 3-پێكهێنانی لیژانهی تایبه‌تمه‌ند بۆ دیاریكردنی ئه‌دای فه‌رمانبه‌ران به جێبه‌جێ كردنی پشكنینی بازنه‌یی له فه‌رمانگه و وه‌زاره‌ته‌كاندا و ئاماده‌كردنی راپۆرتی تایبه‌ت به‌و كاره. 4-دانانی كه‌سی شیاو له شوێنی شیاو، به شێوه‌یه‌ك وه‌زیفه گشتییه‌كان دابه‌ش بكرێت له‌سه‌ر بناغه‌ی سروشتی ئیش و كاره‌كان به‌سه‌ر چه‌ند فیئهیهكدا و پاشان رێكخستنیان و ئه‌و شوێن و پۆستانه‌ی كه به‌تاڵن كه‌سانێكی تێدا ده‌بنرێت به پێوه‌ری شاره‌زایی و ئه‌زموون. 5-دیاریكردنی زیجیره‌ی مووچه بۆ هه‌ر فیئهیهك له‌و فیئانهی كه هاتووه، پاش جێبه‌جێ كردنی توێژینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و كارانه‌ی كه لێكچوون له نێوان كه‌رتی گشتی و تایبه‌تدا. 6-دانانی یه‌كه‌یه‌كی یاسایی چاودێری چالاكی بێلایه‌ن، كاری ته‌نها سه‌رپه‌رشتی و به‌دواداچوون بێت له‌سه‌ر پسپۆڕییه‌كان كه له لایه‌ن فه‌رمانبه‌ره‌كانی وه‌زاره‌ت و دامه‌زراو و پاشكۆكانیهوه پێشكه‌ش ده‌كرێت. 7-چالاككردنی كارگێڕییه خزمه‌تگوزارییه‌كان به جۆرێك هه‌موو كارگێڕی و دامه‌زراوه گشتییه‌كان شاره‌وانییه‌كان كه خزمه‌تگوزاریی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن باشترین خزمه‌تگوزاری بن بۆ هاوڵاتییان. 8-ئیشكردن بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌كی گونجاو له پێناو ده‌ربازبوون له گه‌نده‌ڵی به كه‌مترین زیانی له‌كاریگه‌رییه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابوورییه‌كانه‌وه. 9-ئیشكردن به مه‌به‌ستی شه‌فافیه‌ت و رۆشنی له هه‌موو دامه‌زراوه حكومییه‌كاندا. سه‌رچاوه‌كان: * رۆژنامه‌ی الصباح.. * د. منعم عبدالقادر و عبیر نجم عبدالله، مكافحه الفساد الإداری و الإجتماعی واجب وگنی، جامعه بغداد، مركز الدراسات التربویه واڵبحاپ النفسیه.... |